گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو توشبوو گیانیان لەدەستدا

زیاتر لە 100 توشبووى دیکەى کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکران

2020.06.12 - 22:35
زیاتر لە 100 توشبووى دیکەى کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکران

ناس کورد-

 

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان تۆمارکردنى زیاتر لە 100 توشبووى دیکەى کۆرۆنا و گیان لەدەستدانى دوو توشبووى ڕاگەیاند.

 

 وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، ئەمڕۆ ھەینی سەد و دوازدە تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە ھەرێمی کوردستان دەستنیشانکران.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، توشبووەکان بەم شێوەیە دابەش بوون، پارێزگای سلێمانی 78 تووشبوو. پارێزگای ھەولێر 20 تووشبوو. پارێزگای دھۆك 14 تووشبوو.

 

وەزارەتى تەندروستى هەر ئەمڕۆ تۆمارکردنى 180 توشبووى دیکەى لە هەرێمى کوردستان ڕاگەیاندبوو، بەوەش هەر ئەمڕۆ 292 توشبوو تۆمارکراون.

 

هەروەها وەزارەتى تەندروستى باسى لەوەکردووە، دوو تووشبووی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID19 کە دوو پیاوى تەمەن 74 و 63 ساڵن لە شاری سلێمانی دوای خەواندن و مانەوە لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستدا.