گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کە پلانەکەیان خستووەتە بەردەمى وەڵامى چی بووە؟

مالیکى باس لە پلانێک دەکات بۆ خستنى حکومەتەکەى کازمى

2020.06.12 - 22:26
مالیکى باس لە پلانێک دەکات بۆ خستنى حکومەتەکەى کازمى

ناس کورد-

 

نورى مالیکى سەرۆکى هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا ڕایگەیاند، هاوپەیمانێتییەکەى پشتیوانى حکومەتى نوێیە ئەگەر بە ئاڕاستەى ئیجابیدا هەنگاو بنێت، باس لە پلانێکیش دەکات بۆ خستنى حکومەتەکەى کازمى لەرێگەى خۆپیشاندانەوە.

 

مالیکى لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند "دەوڵەتى یاسا پشتیوانى حکومەت دەکات ئەگەر بە ئاڕاستەى ئیجابیدا هەنگاو بنێت، نامانەوێت بژاردەى ئۆپۆزسیۆن بوون هەڵبژێرین".

 

وتیشى "دەوڵەتى یاسا بەشدارى لە حکومەتدا نەکردووە و دەنگیشى پێنەداوە، لەهەمانکاتدا بەیاننامەى دەرکردووە کە پشتیوانى حکومەت دەکات ئەگەر بە ئاڕاستەیەکى دروستدا هەنگاو بنێت".

 

مالیکى رونیکردووەتەوە "ئەو ئاڕاستە ئیجابییە مامەڵەکردنە بەشێوەى ئیجابی لەگەڵ پرسە سەرەکییەکان کە پەیوەستن بە سەروەرى عێراق و پێشکەشکردنى خزمەتگوزاریی بە هاوڵاتییان".

 

ئاشکراشیکردووە، هەندێک داوایانلێکردووە پشتیوانیان بێت بۆ خستنى حکومەتى ئێستا لەرێگەى خۆپیشاندانەوە پێش پێکهێنانى کابینەکە و دواى پێکهێنانیشى، بەڵام ئەو رەتیکردوەتەوە "پێم وتن بوار بدەن بە حکومەت بزانین چیدەکات دواى ئەوە رێگەى دروست بژاردەى ئۆپۆزسیۆنە، نەک گەڕانەوەى دوبارە بۆ شەڕ و تەقینەوە و کوشتن".

 

مالیکى جەختیکردووەتەوە، حکومەت لەسەرەتادایە و قەیرانى گەورەى لەبەردەمە لە کۆرۆناوە بۆ قەیرانى دارایی و دابەزینى نرخى نەوت تا دەگات بە تیرۆر.

 

باسى لەوەشکردووە، لێبڕینى موچەى فەرمانبەران بەو شێوەیەى باسکراوە بودجە رزگارناکات، داواشى لە کازمى کرد دەستکارى موچەى زیندانییەکان و کەسوکارى سەهیدان و رەفحا و چەند چینێکى دیکە نەکات، تەنانەت ئەگەر ناچار بوو قەرز بکات بۆ دابینکردنى موچە لەپێناو ئەوەى سیستەمى سیاسی بمێنێتەوە نەهەژێت.