گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

180 توشبووى نوێى کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکرا

وەزارەتى تەندروستى بۆ ناس کورد: پشکنینەکان بۆ دوو هێندە زیادکراون

2020.06.12 - 18:47
وەزارەتى تەندروستى بۆ ناس کورد: پشکنینەکان بۆ دوو هێندە زیادکراون

ناس کورد-

 

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان تۆمارکردنى 180 توشبووى نوێى کۆرۆنا و یەک حاڵەتى گیان لەدەستدانى ڕاگەیاند، وتەبێژى وەزارەتەکەش دەڵێت پشکنینەکان بۆ دوو هێندە زیادکراون.

 

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند،  لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا: (1926) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (768) هەولێر، (549) سلێمانی، (470) دهۆك ، (30) راپەڕین، (98) گەرمیان، (11) هەڵەبجە.  (کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (99025) پشکنین بووە>

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، دەرەنجامی 24 کاتژمێری ڕابردوو:  (1) گیان لەدەستدان، (180) تووشبووی نوێ تۆمار کرا، پارێزگای هەولێر (61) تووشبوو.  پارێزگای سلێمانی (1) گیان لەدەستدان، (112) تووشبوو بەم شێوەیە:  شاری سلێمانی (1) گیان لەدەستدان و (81) تووشبوو، دەڤەری گەرمیان (19) تووشبوو، دەڤەری راپەڕین (12) تووشبوو. پارێزگای دهۆك (2) تووشبوو. پارێزگای ‌هەڵەبجە (5) تووشبوو.

 

محەمەد قادر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە ناس کوردی ڕاگەیاند چەندین ڕێوشوێنیان گرتووەتەبەر بۆ  ڕوبەڕووبونەوەی کۆرۆنا بەتایبەتی کە جارێکیتر ڤایرۆسەکە بەخێرایی ڕووی لە تەشەنەسەندن کردووە.

 

وتیشی "کاریگەرترین ڕێگە و ڕێکار زیادکردنی پشکنینەکان بووە بۆ نزیکەى دوو ھێندە کە بووەتە ھۆی خێرا دۆزینەوەی توشبووان".

 

باسی لەوەشکرد ئێستا ڕۆژانە دوو ھەزار پشکنین دەکرێت، ئەوەش یامەتیدەر بووە بۆ تۆمارکردنی توشبووە نوێیەکان بە زویی.

 

محەمەد قادر ئەوەشی خستەڕوو لەپاڵ ئەو ڕێوشوێنە تاکپارێزی و ڕێنمایی ھاوڵاتیان و فەرمانبەران ڕۆڵی گرنگی ھەیە بۆ سنوردارکردنی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە.

 

بەپێی ئامارەکان، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان لە ئێستادا (1892) تووشبووە، لەنێویاندا (36) مردن هەیە و (559) نەخۆش چاکبووەتەوە، (1279) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.