گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا لە سلێمانى گیانی لەدەستدا 

2020.06.12 - 16:46
App store icon Play store icon Play store icon
تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا لە سلێمانى گیانی لەدەستدا 

ناس کورد-

 

 وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان گیان لەدەستدانى توشبوویەکى دیکەى ڤایرۆسى کۆرۆناى لەسلێمانى ڕاگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

بەپێی ڕاگەیەنراوێکى وەزارەتەکە، تووشبووەکە پیاوێکى تەمەن 73 ساڵە لە شاری سلێمانی دوای خەواندن و مانەوە لە بەشی چاودێری چڕ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

 

تا ئێستا لەهەرێمى کوردستان 36 کەس دواى توشبوونیان بە ڤایرۆسى کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، کە 32 کەسیان لەسلێمانین.

 

بەوتەى بەرپرسانى وەزارەتى تەندروستى، زۆربەى ئەوانەى گیانیانلەدەستداوە نەخۆشى دیکەیان هەبووە، سەرەڕاى ئەوەى هەڵگرى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون و نیشانەى پەتاکەیان لەسەر دەرکەوتووە.