گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیری دارایی ئەمریکا: جارێکی تر ئابوری ناوەستێنین بەهۆی کۆرۆنا

2020.06.12 - 15:13
وەزیری دارایی ئەمریکا: جارێکی تر ئابوری ناوەستێنین بەهۆی کۆرۆنا

ناس کورد-

ستیڤن منوشین، وەزیری دارایی ئەمریکا ڕایگەیاند، جارێکی تر وڵاتەکەکى جموجوڵ و چالاکییە ئابورییەکانی ناوەستێنێت ئەگەر هاتوو شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەری هەڵدایەوە.

 

منوشین بە کەناڵی سی ئێن بی سی ئەمریکی وت، "فێربووین کاتێک ئابوری دەوەستێت، زیانی زیاتر دەکەوێتەوە کە تەنها لە بواری ئابوریش نییە."

 

وەزیری دارایی ئەمریکا باسی لەوەشکرد لەماوەى ڕابردوودا سەرکەوتنی زیاتر لە ناو نەخۆشخانەکاندا بەدەست هاتووە و پشکنینی زیاتر کراوە.

 

وتیشی، "ئەوە گەورەترین کێشە بوو کە سەرۆک ترەمپ ناچار بوو ئابوری بوەستێنێت لە بنەڕەتەوە."

 

بەهۆی بڵاوبوونەوەى توندی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەمریکا ناچار بوو ڕێکاری توند بگرێتەبەر بۆ قەدەغەی هاتوچۆی هاوڵاتیان و ئابوری وڵاتیش کەوتە قەیرانێکی جدیی، ڕێژەى بێکاریش بە ئاستێکی زۆر بەرزبووەوە.

 

تاوەکو ئەمڕۆ هەینی، 12ی حوزەیرانی 2020، دوو ملیۆن و 90 هەزار توشبووی کۆرۆنا لە ئەمریکا تۆمارکراون، هەروەها 116 هەزار کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە مردوون.