گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سعودیە ’’تاوتوێی هەڵوەشاندنەوەى حەج’’ دەکات بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1932ەوە

2020.06.12 - 14:30
سعودیە ’’تاوتوێی هەڵوەشاندنەوەى حەج’’ دەکات بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1932ەوە

ناس کورد-

بەرپرسێکی وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە بە ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمزی بەریتانی وتووە کە بەرپرسانی سعودیە تاوتوێی هەڵوەشاندنەوەى وەرزی ئەمساڵی حەج دەکات.

 

ڕۆژنامەکە لە زاری ئەو بەرپرسەوە دەڵێت، ئەگەر ئەوە ڕووبدات، ئەوە یەکەم حاڵەتی دەبێت لە سەردەمی دامەزراندنی شانشینی سعودیەدا لە ساڵی 1932ەوە، ئەوەش بەهۆی زۆربوونی حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سعودیە و جیهاندا.  

 

حاڵەتەکانی کۆرۆنا لە سعودیە 100 هەزاری تێپەڕاندووە، لە جیهانیش دوو ملیۆن و 623 هەزار کەسی گیرۆدە کردووە.

 

بەرپرسەکە بە ڕۆژنامەکەى وتووە، "تاوتوێی ئەو بابەتەکە کراوە و چەند سیناریۆیەکی جیاواز ئامادەکراوە و بەمزوانە بڕیاری کۆتایی لێ دەدرێت."