گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەیڤید بێل، باوکی پارکۆری جیهانی ستایشی سێ برا کورد دەکات (وێنە)

2020.06.12 - 13:25
دەیڤید بێل، باوکی پارکۆری جیهانی ستایشی سێ برا کورد دەکات (وێنە)

ناس کورد-

دەیڤید بێل، باوک و بنیاتنەری وەرزشی پارکۆر لە ئاستی جیهانی توانای و لێهاتوویی برایانی پارکۆرکاری کوردی دانیشتووی شاری بۆکانی نرخاند و لە پەیجی ئینتساگرامیی خۆیدا نوسیویەتی، "ڕێزێکی گەورە بۆ ئەو سی جەنگاوەرە ڕاستەقینە."

 

نوسیویەتی، "ئەمڕۆ دەمەوێت سێ پیاوی ئەرێنی، شارەزا، بەهێز و بەڕێز لە ئێرانەوە نیشانتان بدەم."

"سامان، سیروان و بێهنام" جەلیلی سێ برای کوردی شاری بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،

 

ئەو سێ برا وەک یەکەمین پارکۆریستانی ئێرانی بۆ 15 ساڵ دەچێ سەرقاڵی ئەم وەرزشەن و توانیویانە چەندین میدالیا لەو بوارەدا لە ئاستی جیهانی مسۆگەر بکەن.

 

ئەو سێ برایە توانیویانە لە ساڵی 2018دا لە لایەن دەیڤید بێلی فەڕەنسی لە نامەیەکی فەرمیدا ببنە نوێنەرانی فەرمیی باوکی پارکۆری جیهانی لە ئێران و لە ئاستی جیهانیدا.

 

me_ga.php?id=264