ناس کورد-
لە گوندی عەلیئاوا لە شارەزوو، بەهۆی خواردنی دەرمانی شوتی، زیاتر لە 100 مەڕ مرداربوونەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەک لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دیارە، مەڕەکان لەسەر زەوی کەوتوون و مرداربوونەتەوە، خاوەنی مەڕەکانیش دەڵێت، ئەو دەرمانە بۆ خواردنی ئاژەڵ شیاو نییە، ئەو دەرمانە لەڕێگەى بۆرییەوە دەنێردرێت بۆ کێڵگەى شوتییەکان، بەڵام بۆرییەکە تەقیوە و ئاوەکەى کۆبووەتەوە، مەڕەکانیش خواردوویانەتەوە.
ڕووداوەکە ئەمڕۆ هەینی، 12ی حوزەیرانی 2020، ڕوویداوە کاتێک ئاژەڵەکان کراونەتە دەرەوە بۆ لەوەڕاندن.