گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە کەرەنتینەدا بووە

پیاوێکی بەلجیکی لەکاتی کارکردنیدا لە ماڵەوە هەزار و 500 کیلۆمەتر بەپێی ڕۆشتووە

2020.06.12 - 11:10
پیاوێکی بەلجیکی لەکاتی کارکردنیدا لە ماڵەوە هەزار و 500 کیلۆمەتر بەپێی ڕۆشتووە

ناس کورد-

سەرباری کارکردنی بەردەوام لە ماڵەوە بۆ ماوەیەکی درێژ بەهۆی بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا و کەرەنتینەکردنەوە، ئیف ئانول توانیویەتی هەزار و 500 کیلۆمەتر بە ڕێ بڕوات بە بەکارهێنانی ئامێری ڕۆشتنی کارەبایی کە لەژێر خۆیەوە و لە شوێنی کارەکەیدا جێگیری کردووە.

 

ئیف ئانولی تەمەن 48 ساڵ ڕاهێنەری تیمێکی تەکنەلۆژیای زانیارییەکان و لە شاری جنت دەژی، ئەو بە ڕۆیتەرزی وتووە لەکاتی کارکردنیدا ڕۆژانە 27 هەزار هەنگاو ڕۆشتووە و بۆ ماوەى سێ مانگیش بەردەوام بووە.


ئانول دەڵێت، بە درێژایی هەشت کاتژمێری کارکردنیدا، هەر کاتژمێرێک 2.3 کیلۆمەتر بەپی ڕۆشتووە لەسەر ئامێرە کارەباییەکەى، هەندێکجار خێراییەکەى زیاتر کردووە و 20 کیلۆمەتر ڕێی کردووە.

 

ئیف ئانۆل دەشڵێت، لەکاتی کارکردنی لەسەر کۆمپیوتەرەکانی بەپێ ڕۆشتووە و هەمیشە جوڵاوە، "دانیشتن جگەرەکێشانێکی نوێیە، ئێمەى مرۆڤ بۆ ئەوە دروست نەکراوین دانیشین."


ئاماژەى بەوەشکردووە، لەوەى دەستی کردووە بەو کارە لەشولاری جوان و ڕێک بووە و تەرکیزی زیاتر بووە.