گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ چ مەبەستێک؟

هەفتانە دوو ڕۆژ سنوری ’’ئێران و عێراق’’ دەکرێتەوە

2020.06.12 - 10:23
هەفتانە دوو ڕۆژ سنوری ’’ئێران و عێراق’’ دەکرێتەوە

ناس کورد-

ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە عێراق لەگەڵ وەزیرانی تەندروستی و دەرەوەى عێراق کۆبووەوە و ڕایگەیاند، تاوتوێی کردنەوەى سنورەکانیان کردووە دوو ڕۆژ لە هەفتەیەکدا.

 

ئەمڕۆ هەینی، ئیرەج مەسجدی لە تویتێکیدا کورتەى کۆبوونەوەکەى دوێنێی لەگەڵ هەردوو وەزیری تەندروستی و دەرەوەى عێراق ڕونکردووەتەوە و دەڵێت، "تاوتوێی دووبارە کردنەوەى سنور لە هەفتەیەکدا دوو ڕۆژ  کرا بە شێوەیەکی قۆناغبەندی و بۆ مەبەستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، هەروەها پێدانی مۆڵەت بە کرێکارانی ئێران بە هەماهەنگی وەزارەتی تەندروستی عێراقی و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنە ستراتیژییە واژۆکراوەکانی نێوان هەردوو وڵات."

 

دەشڵێت، بەهۆی بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (کۆڤید-19) لەئێستا دۆخەکە گونجاو نییە بۆ دەستپێکردنەوەى سەردانی شوێنە ئاینییەکانی عێراق.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، "هەردوو وەزیر بەڵێنیان داوە بە پەرەپێدانی پەیوەندییە گشتگیرەکانی هەردوولا."