گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمڕۆش نرخی نەوت بەرزبووەوە

وەزیری نەوتی عێراق هیوادارە داهاتی نەوتیی عێراق زیاد بکات

2020.06.12 - 09:47
وەزیری نەوتی عێراق هیوادارە داهاتی نەوتیی عێراق زیاد بکات

ناس کورد-

ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراقی ڕایگەیاند، هیوادارە داهاتی نەوتیی عێراق زیادبکات بەهۆی بەرزبوونەوەى نرخەکانی نەوت دوای ڕێیکەوتنی ئەم دواییەی وڵاتانی ئۆپێک.

 

شەممەى رابردوو، وڵاتانی ئۆپێک و ڕوسیا و وڵاتانی تری بەرهەمهێنی نەوت ڕێککەوتن لەسەر درێژکردنی وادەى دابەزاندنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ 9.7 ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا تاوەکو کۆتایی تەموز، لەکاتێکدا نرخەکانی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو بەهۆی قەیرانی کۆرۆناوە دابەزی.

 

ئەمڕۆ هەینی، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت، کە عێراق لەو نەوتەى هەیە، بەرزبووەوە بۆ 42 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، ئەوەش دوای ئەوەى لە مانگی نیسان دابەزی بۆ خوار 20 دۆلار، بەڵام بەراورد بە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوو، نرخەکەى هێشتا نزمە.

 

عێراق لەئێستادا بەهۆی قەیرانی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت، ڕوبەڕوی قەیرانێکی دارایی سەخت بووەتەوە و بودجەى زۆر کورتی هێناوە، بە شێوەیەک لەوانەیە نەتوانێت موچەى فەرمانبەرانی دەوڵەت بدات.