گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مستەفا کازمی باس لە هەوڵێک بۆ تیرۆرکردنی دەکات.. لەکوێ؟

2020.06.12 - 08:26
مستەفا کازمی باس لە هەوڵێک بۆ تیرۆرکردنی دەکات.. لەکوێ؟

ناس کورد-

سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق ڕایگەیاند، پێش دوو ڕۆژ لە سەردانەکەى بۆ موسڵ، چەند زانیارییەکی لە بەرپرسێکی هەواڵگرییەوە بەدەست گەیشتووە کە باس لە هەوڵێک بۆ تیرۆرکردنی دەکات.

 

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، "چەند ڕاپۆرتێکم لە دەزگا هەواڵگرییەکانەوە لەبارەى هەوڵی تیرۆرکردنم بەدەستگەیشتووە لەکاتی سەردانەکەمدا بۆ موسڵ."

 

وتیشی کە دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکان داوایان لێکردووە سەردانی موسڵ نەکات بەهۆی ئەو هەڕەشەیەوە، بەڵام ئەوە "شەرەفە بۆ من و بە لایەنە سیاسیەکانیش دەڵێم ناترسم."

 

بەڵام کازمی هیچ زانیارییەکی لەسەر شێواز و سروشتی هەڕەشەکە نەدرکاند. 

 

ڕۆژی چوارشەممەى ڕابردوو بۆ یەکەمجار دوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی، مستەفا کازمی سەردانی شاری موسڵی کرد.