ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم دەستنیشانکردنی 180 حاڵەتی نویی کۆرۆنای ڕاگەیاند، ئەوەش زۆرترینن ژمارەیە کە تائێستا لە ڕۆژێکدا تۆمارکرابێت و زۆرترینیشان لە پارێزگای سلێمانین.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند: "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 180 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە ھەرێمی کوردستان دەستنیشانکران".
ئاماژەی بەوەشكردووە، 81 لە توشبووەکان لە سلیمانین، 61 لە هەولێر، 19 لە سنوری گەرمیان، 12 لە سنوری ڕاپەڕین، پێنج کەس لە پارێزگای هەڵەبجە و دوو کەسیش لە دهۆکن.