گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کێشەی 26 ملیۆن دینارەکە بۆ چاککردنەوەی کارگەی ئۆکسجینی سلێمانی چارەسەرکرا.. پارەکە تەرخانکرا

2020.06.11 - 20:31
کێشەی 26 ملیۆن دینارەکە بۆ چاککردنەوەی کارگەی ئۆکسجینی سلێمانی چارەسەرکرا.. پارەکە تەرخانکرا

ناس کورد-

دوای ئەوەی پارێزگاری سلێمانی بە نوسراوێک داوای تەرخانکردنی ٢٦ ملیۆن دیناری لە وەزاەتی دارایی کرد بۆ چاککردنەوەی بەشە لەکارکەوتووەکانی کارگەی ئۆکسجینی سلێمانی، کێشەی پارەکە چارەسەر کرا وەزیری دارایی ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی دا.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەشی ڕاگەیاندنی پارێزگای سێمانی ڕایگەیاند: " دوای ئەوەی دوێنێ، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، دەرخستەی چاکردنەوەی بەشە لەکارکەوتووەکانی کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆکسجینی پزیشکیی لە سلێمانی، بە نووسراوی ژمارە (١١٧) بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری نارد، ئەمڕۆ ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووری، بە نووسراوی ژمارە (٣٩١٥) وەڵامی داواکارییەکەی دایەوە".

 

ئاماژە بەوەشکراوە: "وەزیری دارایی و ئابوری رەزامەندی دا بە خەرجکردنی بڕە پارەی پێویست بۆ چاکردنەوەی کارگەکەو لەماوەیەکی نزیکدا کێشەی کەمیی بتڵی ئۆکسجین لە سلێمانی چارەسەر دەکرێت".

 

بەگوێرەی نوسراوەکەی پارێزگای سلێمانی، کارگەکە پێویستی بە بڕی ٢٦ ملیۆن دینارە بۆ چاککردنەوەی بەشە لەکارکەوتووەکانی و وەزیری داراییش ڕەزامەندی داوە لەسەر تەرخانکردنی پارەکە بۆی.