گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنەى ئەو سيخوڕەى دەستى لە كوشتنى قاسم سولەیمانیدا هەبوو بڵاوكرايەوە

2020.06.11 - 18:10
وێنەى ئەو سيخوڕەى  دەستى لە كوشتنى قاسم سولەیمانیدا هەبوو  بڵاوكرايەوە

ناس کورد-

 

دواى ئەوەی كۆمارى ئيسلامى ئێڕان ڕاگەياند كە "مەحمود موسەوى مەجد"ى بە تۆمەتى سيخوڕيكردن و ناردنى زانيارى لەسەر جموجوڵەكانى قاسم سولەيمانى، سەركردەى پێشوى فەيلەقى قودس بۆ ئەمريكا و ئيسرائيل لە سێدارەدا، ئەمڕۆ وێنەكەى بڵاوكرايەوە.

 

دەزگاكانى ڕاگەياندنى ئێران يەكەم وێنەى "مەحمود موسەوى مەجد"يان بڵاوكردوەتەوە كە دەسەڵاتدارانى ئەو وڵاتە بەتۆمەتى كۆكردنەوەى زانيارى بۆ CIA و مۆسادى ئيسرائيلى لە سێدارەيان دا.

 

پێشتر غوڵام حەسێن ئيسماعيلى، وتەبێژى دەسەڵاتى دادوەرى ئێران ئاماژەى بەوەدابوو، كەسێك بەناوى "سەيد مەحمود موسەوى مەجد" لە سێدارە دراوە كە زانيارى لەسەر شوێن و هاتوچۆى قاسم سولەيمانى ئاشكرا كردبوو.

 

باسى لەوەشكردبوو: "بەسەر لايەنى ئەمنى سولەيمانيەوە سيخوڕى كردوە و لەبەرامبەردا پارەى لە ئەمريكا وەرگرتوە و زانيارى لەسەر شوێن و جموجوڵەكانى سولەيمانى داوە بە دوژمن". 

 

لەلايەكى ترەوە مەهدى كشت دار، بەڕێوەبەرى ئاژانسى "ميزان" ئەوەى ئاشكرا كردوە، كاتێك سولەيمانى كوژراوە "مەجد" لە زينداندا بوە و ئەو نەبوە كە زانيارى لەسەر چوونی قاسمى بۆ فڕۆكەخانەى بەغدا ئاشكرا كردوە.

 

لە 3\1\2020، قاسم سولەيمانى لەگەڵ ئەبو مەهدى موهەنديس، جێگرى پێشوى سەرۆكى دەستەى حەشدى شەعبى لە نزيك فڕۆكەخانەى بەغدا لەلايەن فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانى ئەمريكاوە لە ئۆتۆمبێلێكدا بۆردومان كران و كوژران.