گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەرێم؛ 24 کاتژمێری ڕابردوو کەمترین حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لەم هەفتەیە تۆمارکرا

2020.06.11 - 17:52
هەرێم؛ 24 کاتژمێری ڕابردوو کەمترین حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لەم هەفتەیە تۆمارکرا

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 72 توشبووی نوێی کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکراون، ئەوەش کەمترین ژمارەی ڕۆژانەیە لە ماوەی یەک هەفتەی ڕابردوودا و ژمارەکە بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی حوزەیرانی 2020، لە ڕاگەیەندراوی ژمارە (106)ی تایبەت بە ئامارەکانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا لەکۆی دوو هەزار و 466 پشکنین 72 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکراوەن.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، بەگوێرەی راگەیەندراوەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی وەزارەتی تەندروستیی ژمارەی ڕۆژانە بەمشێوەیە بوون:

 

دوێنێ چوارشەممە 10ی  حوزەیران، 142 حاڵەتی نوێ.

سێشەممە 9ی حوزەیران، 102 حاڵەتی نوێ.

دووشەممە 8ی حوزەیران، 133 حاڵەتی نوێ.

یەکشەممە، 7ی حوزەیران، 74 حاڵەتی نوێ.

شەممە، 6ی حوزەیران، 105 حاڵەتی نوێ.

 

ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەگەرچی لەمانگی ڕابردوودا بەرەو نەمان دەچوو، بەڵام بەشێوەیەکی کتوپڕ و لەدوای شل کردنی ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە، لە کۆتاییەکانی مانگی ڕابردوو ژمارەی توشبووان بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە هەڵکشان کرد.

 

لەئێستادا و بەگوێرەی نوێترین ئامارەکان،  ژمارەی توشبووان گەیشتووەتە، هەزار و 709 توشبوو، لەنێویاندا 35 مردن هەیە و 551 توشبووش چاکبونەتەوە. هەروەها هەزار و 123 کەس لەژێر چاودێری پزیشکیدان.