گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە بڕیارێکی فەرمی سەرۆکوەزیرانی سوریا لەکارلادرا و کەسێکی دیکە خرایە جێگەی

2020.06.11 - 16:53
بە بڕیارێکی فەرمی سەرۆکوەزیرانی سوریا لەکارلادرا و کەسێکی دیکە خرایە جێگەی

ناس کورد-

بە بڕیارێکی فەرمی سەرۆکایەتیی سوریا، عیماد خەمیسی ، سەرۆکیوەزیرانی سوریا لەکارەکەی دورخرایەوە و وەزیرێک لەجێگەی دانرا.

 

ئاژانسی سانای فەرمی حکومەتی سوریا بڵاویکردەوە، بە بڕیارێکی فەرمی، بەشاری ئەسەد، سەرۆکی سوریا، عیماد خەمیس، سەرۆک وەزیرانی سووریای لە کارەکەی دوورخستەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، و لەجێگەی ئەو حسێن عرنوسی، وەزیری سەرچاوەکانی ئاو دەست بەکار دەبێت و دەبێتە سەرۆکوەزیرانی نوێ.

 

 

عیماد خەمیس ناوی لە ناو ئەو لیستەدایە کە یەکێتی ئەوروپا سزای بەسەردا سەپاندبوون و باس لەوەشدەکرێت، بەهۆی چارەسەرنەکردنی قەیرانی دارایی وڵاتەکەی لە کارەکەی دوورخراوەتەوە لە لەساڵی 2016وە لەو پۆستەدایە.