گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کارمەندێکی تەندروستی لە سلێمانی بە بۆینباخەکەی خۆی خنکاند

2020.06.11 - 16:18
کارمەندێکی تەندروستی لە سلێمانی بە بۆینباخەکەی خۆی خنکاند

ناس کورد-

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند شەوی ڕابردوودا گەنجێکی تەمەن 35 ساڵ کە کارمەندی تەندروستییە بە بۆینباخەکەی خۆی خنکاندووە و باوکی گەنجەکەش دەڵێت، کوڕەکەی هیچ کێشەیەکی دەروونیی نەبووە.

 

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاگادارکراینەوە لە بوونی تەرمێک لە ماڵێکدا لە گەڕەکێکی شاری سلێمانی و دەستبەجێ تیمەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و دەرکەوت کە ئەو کەسە خۆی هەڵواسیوە و بە بۆینباخەکەی خۆی خنکاندووە".

 

وتیشی، گەنجەکە تەمەنی 35 ساڵە و  پزیشکێکی یاریدەدەر بووە لە نەخۆشخانەی عەلی کەمال لەشاری سلێمانی و لەگەڵ دایک و باوکیدا ژیاوە.

 

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد: "بەوتەی باوکی، هیچ کێشەیەکی دەرونیی نەبووە و هەستیان نەکردووە هیچ کێشەیەکیشی هەبێت، بەیانی کە هەستاون بینیویانە لە ژوورەکەی خۆیدا خوی هەڵواسیوە".