گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سبەینێ و دوو سبەی باران دەستپێدەکاتەوە

2019.04.15 - 11:24
App store icon Play store icon Play store icon
سبەینێ و دوو سبەی باران دەستپێدەکاتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-

بەپێی پێشبینییەکانى دەزگای کەشناسی هەرێم، سبەینێ و دوو سبەی بارانبارین لە تەواوی ناوچەکانى هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە و پلەکانى گەرما دادەبەزێت.

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆى کاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاستەوە، سبەینێ سێشەممە لە سنوری پارێزگای دهۆک بارانبارین دەستپێدەکات و پاشان لە شەوەکەیدا کاریگەری دەکاتە سەر تەواوی ناوچەکان.

هەر بەپێی کەشناسی هەرێم، لە بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، باران لە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەبارێت و پلەکانی گەرما ڕوو لە نزمبونەوە دەکەن.

کەشناسی دەشڵێت، ئاستی بارانبارین لە سنوری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای هەولێر 30 ملم دەبێت و ناوچەکانیتر لە 10 ملیم نزیک دەبێتەوە.

ئاماژەى بەوشکردووە، ڕۆژی چوارشەممەوە ئەم کاریگەریی ئەو شەپۆلە لاواز دەبێت و تەنها لە ناوچەکانی دهۆک بارانبارین بە بچڕبچر دەمێنێتەوە.