گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەو پانتاییانە زیاد دەکرێن کە سەوزە و میوەى تیادا دەچێنرێت

وەزیرى سەرچاوە ئاوییەکان: لەبارەى بەشە ئاوى عێراق لەگەڵ تورکیا و ئێران گفتوگۆ دەکەین

2020.06.11 - 09:01
وەزیرى سەرچاوە ئاوییەکان: لەبارەى بەشە ئاوى عێراق لەگەڵ تورکیا و ئێران گفتوگۆ دەکەین

ناس کورد-

وەزیرى سەرچاوە ئاوییەکانى عێراق رایگەیاند، بەمنزیکانە دانوستاندنێکى سێ قۆڵى لەنێوان بەغدا و تاران و ئەنقەرە لەبارەى ئاوەوە ئەنجام دەدرێت.

 

مەهدى ڕەشید، وەزیرى سەرچاوە ئاوییەکانى عێراق لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوە کرد "بەمنزیکانە لەبارەى بەشە ئاوى عێراقەوە لەگەڵ هەریەک لە تورکیا و ئێران گفتوگۆ و دانوستاندن ئەنجام دەدەین".

 

رەشید رونیکردەوە "کابینەى نوێى حکومەتى عێراق پێداگیرى لەسەر چارەسەرکردنى کێشەکان و رێکخستنى ستراتیژییەکانى ئایندە دەکاتەوە".

 

جەختیشى لەسەر ئەوە کردەوە لەئێستادا بەرنامەسازى ئەوە کراوە کە ئەو پانتاییانە زیادبکرێن کە سەوزە و میوەى تیادا دەچێنرێت.

 

بەوتەى وەزیرى سەرچاوە ئاوییەکان، پانتایى پلانە کوشتوکاڵییەکەى هاوین بریتى دەبێت لە نزیکەى دوو ملیۆن و 200 هەزار دۆنم و بەڕێژەى سەدا سەدى ئەو زەوییانە دەگرێتەوە کە بۆ کشتوکاڵکردن بەکەڵک دێن.

 

دڵنیایى ئەوەشیدا کە بەنداوەکانى عێراق ئامادەکراوون بۆ وەرگرتنى هەر بڕە ئاوێک و ئاماژەى بە بەنداوى موسڵ کرد کە بەوتەى ئەو بەشێوەیەکى زۆر باش و بێ کێشە بەنداوەکە کاردەکات.

 

وەزیرى سەرچاوە ئاوییەکان ئاماژەى بەوەش کرد پەیامیان ئاڕاستەى هەریەک لە تورکیا و ئێران کردووە بۆ ئەنجامدانى گفتوگۆ و دانوستاندن لەبارەى بەشە ئاوى عێراقەوە و هیواى ئەوەى خواست بە زوویى وەڵام بدرێنەوە.