گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

رونکردنەوەى شانەى راگەیاندنى ئەمنى لەبارەى ئەو کاتیۆشایەى ناوچەى سەوزى کردە ئامانج

2020.06.11 - 08:31
رونکردنەوەى شانەى راگەیاندنى ئەمنى لەبارەى ئەو کاتیۆشایەى ناوچەى سەوزى کردە ئامانج

ناس کورد-

شانەى راگەیاندنى ئەمنى عێراق راگەیەندراوێکى لەبارەى کەوتنە خوارەوەى کاتیۆشایەک لە نزیک باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا، بڵاوکردەوە.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى شانەى راگەیاندنى ئەمنى عێراق "کاتیۆشاکە لە ناوچەى سەوز و لە نزیک باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا کەوتۆتە خوارەوە و زیانى گیانى نەبووە".

 

شانەى راگەیاندنى ئەمنى لە راگەیەندراوەکەیدا رونیکردەوە کە کاتیۆشاکە لەنزیک یاریگاى شەعبەوە ئاڕاستەى باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا کراوە.

 

پێشتر سەرچاوەیەکى ئەمنى عێراق رایگەیاند، کاتیۆشایەک لەنزیک باڵەخانەى باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا لەناوچەى سەوز کەوتۆتە خوارەوە و بۆتە هۆى کەوتنەوەى ئاگر لەنزیک باڵیۆزخانەکە.

 

بەگوێرەى سەرچاوە ئەمنییەکە لە نزیک باڵەخانەى باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا کە دەکەوێتە ناوچەى سەوز کاتیۆشاکە کەوتۆتە خوارەوە و بۆتە هۆى دروستبوونى ئاگر لەو نزیکانە.

 

سەرچاوەکە رونیکردەوە تیمەکانى شارستانى بەزوویى گەیشتونەتە ناوچەکە و ئاگرەکەیان کوژراندۆتەوە.