گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

 ئەردۆگان حاکمی چەند ویلایەت و سەرۆک شارەوانییەک لە پۆستەکانیان دوردەخاتەوە

2020.06.10 - 23:05
App store icon Play store icon Play store icon
 ئەردۆگان حاکمی چەند ویلایەت و سەرۆک شارەوانییەک لە پۆستەکانیان دوردەخاتەوە

ناس کورد-

بەتۆمەتی دڵسۆزنەبوون بۆی، سەرۆککۆماری تورکیا ژمارەیەک حاکمی ویلایەت و هەرێمەکانی وڵاتەکەی لەپۆستەکانیان لابرد، هاوکات سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵیش هەنگاوەکەی سەرۆککۆمار بەرامبەر بە تورکیا بەکارێکی "زیانبەخش و ناپەسەند" ناوبرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەرمی تورکیا " ئەنادۆڵ"، ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆککۆماری تورکیا لە هەنگاوێکی کتوپڕ و چاوەڕواننەکراودا کە لەلایەن لایەنگرانی و نەیارانییەوە پێشبینینەکراوبووە، نیوەی حاکمی ویلایەتەکانی تورکیای لە پۆستەکانیان دورخستەوە و بەشێکی دیکەشیانی گواستەوە بۆ شوێنی دیکە.

 

بەگوێرەی ئاژانسی ئەنادۆڵ، ئەردۆگان ئەمڕۆ (چوارشەممە) بەبڕیارێک 18 حاکمی لەکارەکانیان لابرد و 23 حاکمی دیکەشی لە ویلایەتەکانیان گواستەوە.

 

ئاماژە بەوەکراوە، ئەردۆگان 17لەو حاکمانەی کە لەپۆستەکانیان دورخراونەتەوە وەک سەرپەرشتیار لە ژمارەیەک وەزارەتدا دایناون و حاکمی ناوچەی مۆگلاشی وەک گەورە ڕاوێژکاری خۆی دیاریکردوە.

 

 ئاژانسی ئەنادوڵ لە هەواڵەکەیدا ئەوەشی ڕوونکردوەتەوە، کە هۆکاری سەرەکی بڕیارەکانی ئەردۆگان لە لابردنی حاکمەکان دەگەرێتەوە بۆ نەبوونی متمانە پێیان، چونکە ئەو بڕیارە بەشێک لە کۆمەڵێک بڕیاری دیکە  کە پێشتر ئەردۆگان دەریکردبوون بۆ دورخستنەوەی چەند سەرۆک شارەوانییەکی ناوچە کوردنشینەکان وەک  شارەوانییەکانى" ماردین، دیاربەکر و وان" ئەوەش بە تۆمەتی دڵسۆزنەبوون بۆ حکومەت و سەرۆککۆمار و تێوگلان بەکاری تیرۆرستی.

 

هاوکات ماڵپەڕی "ئەحوال"ی تورکی، بڵاویکردەوە، ئەکرم ئیمام ئۆغڵۆ، سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵ، بەتوندی بڕیارەکەی ئەردۆگانی سەرکۆنە کردووە لەلابردن و داگایکردنی سەرۆکی شارەوانییەکانی ناوچە کوردییەکان و بە "نایاسایی، نەزانی و گومڕایی" ناوى بردووە.

 

ئۆغڵۆ، پە ماڵپەرە تورکییەکەشی ڕاگەیاندووە، "ئەردۆگان، کۆماری تورکیای لە  چەمکەکانی "دیموکراسی، سەروەری یاسا و ویستی نیشتیمانی بەتاڵکردووەتەوە".

 

 ئاماژەی بەوەشکردووە، "لابردنی سەرۆک شارەوانییەکانی ناوچە کوردییەکان لە پۆستەکانیان و دادگایکردنیان بەتۆمەتی تیرۆر بەشێکە لە سیاسەتی ڕەگەزپەرستی دووریشە لە یاساوە، چونکە ئەوانە لەڕێگەی سەندوقەکانی دەنگدانەوە پۆستەکانیان پێدراوە".