گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بڕوانە وێنەکان چەند نامۆن

خێڵێکی وڵاتی هێندستان لە گۆڕستان دەژین و گۆشتى مردوو دەخۆن 

2020.06.10 - 22:24
خێڵێکی وڵاتی هێندستان لە گۆڕستان دەژین و گۆشتى مردوو دەخۆن 

ناس کورد-

ڕۆژنامەیەکی بەریتانی لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکی سەیر و ترسناکی یەکێک لەخێڵە هیندییەکانی وڵاتی هیندستان پەردەی لەسەر کۆمەڵێک نەریت و ڕێوڕەسمی نامۆی ئەو خێلە لابرد کە تێیدا خواردنی گۆشتی مردووەکان چەقی بیروباوەڕی ئەو خێڵەیە.

 

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "زە سەن"ی بەریتانی، جان سکوار، تەمەن 38 ساڵ کە وێنەگرێکی سەرکێشی بەڕگەز پۆڵەندییە، توانیویەتی لەیەکێک لەگەشتەکانیدا بۆ وڵاتی هێندستان چەند وێنەیەکی خێڵی ( ئەگۆری) لە هەرێمی ( ڤاراناسی) ئەو وڵاتەدا بگرێت کە لەناکاودا هاتوونەتە سەر ڕێگاکەی و ڕێگرییان لێگردووە.

 

 ڕۆژنامە بەریتانییەکە  باسی لەوە کردووە، وێنەگرە پۆڵەندییەکە لەیەکێک لەو وێنانەی کە بۆ ئەو خێڵەی گرتووە وێنەی پیاوێکە کە تێیدا دەرکەوتووە سەری بەرەو پشت بردوەتە دواوە ودەستێکی خستوەتە پشت سەری و بەدەستەکەی دیکەی کاسەی سەر( کاپۆڵ ) ڕاستەقینەی مرۆڤێکی بەرزکردوەتەوە و لە دەمەی  کاپۆڵەکەوە دەخواتەوە".

 

لەوێنەیەکی دیکەدا کە ڕۆژنامەکە بڵاویکردوەتەوە، دەردەکەوێت پەیڕەکارێکی ئاینی ئەو خێڵە لە تەنیشت کەلەیەکی ڕاستەقینەی مرۆڤێکەوە دانیشتوە کە بەرەنگی سور ڕەنگراوە و بەدەستێکی  کەلەکەی بەرز کردوەتەوە".

 

 بەگوێرەی زانیارییەکان خێڵی ( ئەگۆری)  پەیڕەوکاری ئاینی هیندوسین و خواوەندەی ( شیڤا) دەپەرستن، بەڵام پەیڕەوکردنی بیرو بۆچوونەکانیان زۆر جیاوازە لەگەڵ ئاینی هیندوسی ئەرسەزۆکسی ئەو وڵاتە.

 

 ئاماژە بەوەکراوە،  بنەمای بیروباوەڕی ئاینی ئەو خێڵە لەسەر تێڕامان و بیرکردنەوەی قوڵ بنیاد نراوە، بۆیە خواردنەوەی خواردنەوە کهولییەکان و بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان وەک ( ماریوانا) بە بۆچونی ئاینی ئەوان زیاتر نزیکیان دەکاتەوە لە جیهانی ڕۆحییەت و دوریاندەخاتەوە لەجیهانی ماددی".

 

 بە باوەڕی ئەو خێڵە کە دوورن لە بتپەرستیشەوە، خواوەندەکەیان ( شیڤا و ژنەکەی خواوەندە کاڵی) لە سەر خواردنی گۆشتی مردووەکان ژیاون، بۆیە ئەوانیش لەنزیک ئەو شوینانە ژیان  بەسەر دەبەن کە تەرخانکراوە  بۆ سوتاندی تەرمی مردووەکان لە وڵاتی هێندستان".



بەگوێرەی زانیارییەکان، هەرچەندە بەپێی بیرو باوەڕی ئاینی هیندۆسی تەرمی مردووەکان لەنزیک ڕووباری ( گانج) دەسوتێنرێت و دەکرێت بەخۆڵەمێش، بەڵام هەندێ جار تەرمەکان ناسوترێن و فڕێدەرێنە ناو ڕووبارەکەوە، بۆیە پەیڕەوکارانی ئاینی خێڵی ( ئەگۆری) ئەو تەرمانە لەناو ڕووبارەکە کۆدەکەنەوە بەکاریدەهێنن بۆ خواردن و ڕازاندنەوەی شوێنی نیشتەجێبووەکانیان یاخود کەلەی مردووەکان لەمەراسیمە ئاینییەکاندا بەکاردەهێنن.

 

بەپێی بیرو بۆچونی ئاینزای ئەو خێڵە هیندییە، هەرچەندە ئەوانەی ئەوان دەیکەن ڕەتکراوەیە لەلایەن کۆمەڵگاوە و جێگای نیگەرانی و دڵەڕاوکێیە، بەڵام  بە بۆچوونی خێڵەکە  ئەوان لەو ڕێگایەوە دەتوانن بەرچاو ڕوونی و ڕووناهی بەدەست بهێنن.

 

بەگوێرەی بەڵگە مێژووییەکان، خێڵی ( ئەگۆری) ڕەچەڵەکیان دەگەڕێتەوە بۆ "Baba Kinaram"  کەپیاوێکی توندڕەو بووە و لەسەدەی حەڤدەیەمدا ژیاوە و زیاتر لە170 ساڵ تەمەنی کردووە.