کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
وتەبێژى وەزارەتى تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، ساڵانە زیاتر لە پێنج هەزار حاڵەتى توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان تۆمار دەکرێت.
خاڵس قادر، وتەبێژی وەزارەتى تەندروستی هەرێم لە ئاژانسی ئەنادۆڵوی ڕایگەیاند، به‌رارود به ساڵانی پێشووتر ساڵ دوای ساڵ ژماره‌ی تووشبوان به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له هه‌رێمی كوردستان له زیادبوونه بەشێوەیەک ساڵانە له هه‌ر 100 هه‌زار كه‌سێك 95 تا 99 كه‌س تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ده‌بن.
خاڵس قادر دەشڵێت، به‌پێی ئاماری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و ده‌زگای نێوده‌وڵه‌تیی تایبه‌ت به توێژینه‌وه له نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، رێژه‌ی تووشبوون له هه‌رێم ساڵانه نزیكه‌ی 50%ی كه‌متره له‌و رێژه‌یه‌ی له وڵاتانی دیكه هه‌یه، بۆ نمونە، ڕێژەکە له وڵاتانی دیكه‌ی دونیا ساڵانه له‌و 100 هه‌زار كه‌سه 200 كه‌س تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ده‌بن".
سه‌باره‌ت به تووشبوون و مردن به جۆری شێرپه‌نجه‌كان، خاڵس قادر ڕاشیگەیاند، "هۆكاری سه‌ره‌كیی بۆ شێرپه‌نجه بریتییه له شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان و بۆریی هه‌ناسه و سنگه له‌نێو پیاواندا كه هۆكاری سه‌ره‌كیی تووشبوون به‌مه‌ش جگه‌ره‌كێشانه، هه‌روه‌ها پیسبوونی هه‌واش كاریگه‌ریی هه‌یه، له‌نێو ئافره‌تانیشدا به پله‌ی یه‌كه‌م تووشبون به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك دێت كه ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندیی به شێوازی ژیانییان، قه‌ڵه‌وی، وه‌رزش نه‌كردن و خۆراكی ناته‌ندروست هه‌یه.