ناس کورد-
وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى تۆمارکردنى هەشت توشبوى نوێ لە ئیدارەى راپەڕین، بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمدا هاتووە "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، ھەشت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە ئیدارەی راپەڕین دەستنیشانکران".
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، توشبووەکان شەش پیاو و دوو ئافرەتن، دوو تووشبوو بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون و شەش تووشبوو نیشانەیان هەیە،
ئاماژە بەوەش کراوە "پێنج تووشبوو دانیشتووی قەزای پشدەر/قەڵادزێ لە گەڕەکەکانی ئاشتی، گربداغ، فەرمانبەران، گوندی ھێرۆوشێنێ و سێ تووشبوو دانیشتووی ڕانیە لە گەرەکەکانی قەلات و بنارسجن".