گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراقيش هەوڵى كڕينى ئەو ڤاكسينە دەدات

ڕوسيا هەواڵى خۆش سەبارەت بە ڤاكسينى ’ئەفيفافير’ بڵاودەكاتەوە

2020.06.10 - 17:06
ڕوسيا هەواڵى خۆش سەبارەت بە ڤاكسينى  ’ئەفيفافير’  بڵاودەكاتەوە

ناس کورد

وەزارەتى تەندروستى ڕوسيا ئاشكراى كرد، ئەم هەفتەيە ڤاكسينى "ئەفيفافير" بەسەر نەخۆشخانەكاندا دابەش دەكات بۆ چارەسەركردنى توشبوان، پێشتريش باڵيۆزى عێراق لەو وڵاتە ئەوەى ئاشكرا كردبوو كە هەوڵى كڕينى ڤاكسينەكە دەدەن.

 

وەزارەتى تەندروستى ڕوسيا لە هەژمارى خۆى لەتۆڕى كۆمەڵايەتى فەيسبوك بڵاويكردەوە، نەخۆشخانەكانى ڕوسيا ئەم هەفتەيە ڤاكسينى "ئەفيفافير" وەردەگرن بۆ بەكارهێنانى چارەسەركردنى توشبوانى ڤايرۆسى كۆرۆنا.

 

دەزگاكانى ڕاگەياندنى ڕوسياش بڵاويانكردوەتەوە، ئەو ڤاكسينە بە بێبەرامبەر بۆ ئەو كەسانە بەكاردەهێنرێت كە پێويستيان پێيەتى ئەوەش بەگوێرەى بونى دڵنيايى تەندروستى ناچارى.

 

وەزارەتى تەندروستى ڕوسيا ڕەزامەندى لەسەر بەكارهێنانى "ئەفيفافير" داوە وەك دژە ڤايرۆسە تاجيەكان لە ڕوسيا بۆ ئەوەى بۆ توشبوانى ڤايرۆسەكە بەكاربهێرێت.

 

لەماوەى ڕابردوشدا دەسەڵاتدارانى تەندروستى ئەوەيان ئاشكرا كردبوو، ئەفيفافير لە تاقيكردنەوەكاندا سەركەوتوو بووە و بەرێژەى 90% كاريگەرى هەيە.

 

پێشتريش باڵيۆزى عێڕاق لە ڕوسيا ئەوەى ئاشكرا كردبوو، لەگەڵ دەسەڵاتدارانى ئەو وڵاتە كەوتونەتە گفتوگۆ بۆ ئەوەى چارەسەرەكە بە عێراق بفڕۆشن تا بۆ توشبوانى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە عێراق بەكاربهێنرێت و لەئێستا هەردوولا لە گفتوگۆدان لەو بارەيەوە.