گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

راگەیەندراوى وەزارەتى تەندروستى عێراق؛ 383 توشبوو چاکبوونەوە

2020.06.10 - 16:37
راگەیەندراوى وەزارەتى تەندروستى عێراق؛ 383 توشبوو چاکبوونەوە

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى عێراق راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد لە ئەنجامى پشکنینەکانى ئەمڕۆى بەڕێوەبەرایەتییەکان 1146 توشبوى نوێى کۆرۆنا تۆمارکرا.

 

لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى عێراقدا رونکراوەتەوە " ئەمڕۆ (چوارشەممە) 7835 پشکنین لە تاقیگە تایبەتمەندەکانى عێراق ئەنجامدراوە و بەوەش پشکنینەکان لە سەرەتاى دەرکەوتنى ڤایرۆسەکە لە عێراق گەیشتە 330526 پشکنین".

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى عێراق ئەنجامى پشکنینەکانى تاقیگەکانى عێراق لەمڕۆدا 1146 توشبوى نوێیان تۆمارکردووە کە زۆرینەیان لەشارى بەغدا ناوچەى رەسافە بووە.

 

لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى عێراقدا توشبووە نوێیەکان بە گوێرەى شارەکان بەمجۆرە پۆڵێن کراوون: بەغداد-ڕەسافە 219، بەغداد- کەرخ 149، مەدینەى توب 114، نەجەف 101، بەسڕە 62، سلێمانى 113، هەولێر 60، دهۆک 2، کەربەلا 24، واست 37، کەرکوک 17، دیالە 14، بابل 73، میسان 34، زیقار 99، موسەننا 7، سەڵاحەدین 11، ئەنبار 6، نەینەوا 4.

 

هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە چاکبوونەوەى 383 توشبووى کۆرۆنا کراوە کە بەمجۆرە بەسەر شارەکان دابەشکراوون: بەغداد- ڕەسافە 55، بەغداد-کەرخ 116، مەدینە توب 18، نەجەف 12، بەسڕە 23، هەولێر 4، کەربەلا 33، کەرکوک 2، واست 49، زیقار 5، بابل 16، میسان 5.

 

هەروەها لەبارەى ئەوانەى بەڤایرۆسەکە گیانیانلەدەستداوە ئاماژە بەوە کراوە کە کۆى ئەو توشبووانەى کە بە ڤایرۆسەکە گیانیانلەدەستداوە 34 گیانلەدەستدان بووە .

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە کۆى گشتى توشبووان بە کۆرۆنا لە عێراق 15414 توشبووە و کۆى گشتى ئەوانەى چاکبوونەتەوە 6214 کەسن و کۆى گشتى ئەو توشبووانەى کە گیانیانلەدەستداوە 426 گیانلەدەستدانە.