گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گۆڕانکارییەکانى نرخ دراوەکان بۆ ئەمڕۆ

2019.04.15 - 10:48
App store icon Play store icon Play store icon
گۆڕانکارییەکانى نرخ دراوەکان بۆ ئەمڕۆ

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-

ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرامبەر بە 120 هەزار و 250 دینار عێراقییە، هەروەها 100 هەزار تمەنیش بە 8 هەزار و 900 دینارە.

فەرید محەمەد لە کۆمپانیای (گوڵی گەش) لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلیمانی بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمدا بۆ ئەمڕۆ دووشەممە (15ی نیسانی 2019) بەرامبەر بە 120 هەزار و 250 دیناری عێراقییە.

هەروەها 100 یۆرۆ بە 135 هەزار و 800 دینارە، 100  پاوەنیش بە 156 ھەزارو 250 دینارە.

100 لیرەی تورکیش بە 21 هەزار دینارە، هەروەها 100 هەزار تمەنی ئێرانیش بە 8 هەزار 900 دیناره.

هەرچی دراوە جیهانییەکانە، 100 یۆرۆ بەرامبەر بە 113 دۆلار مامەڵەی پێودەکرێت و 100 پاوەنیش بەرامبەر بە 130 دۆلارە.