گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

26 توشبووی نوێی کۆرۆنا لە کۆیە دەستنیشان کران

2020.06.10 - 12:04
26 توشبووی نوێی کۆرۆنا لە کۆیە دەستنیشان کران

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، 26 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە قەزای کۆیە دەستنیشانکران.

 

وەزارەتەکە دەڵێت، 25 لە توشبووان پیاون و یەکێکیان منداڵە، دوازدە تووشبوو بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون و چواردە تووشبوو نیشانەیان هەیە.

 

گشت تووشبووان دانیشتووی قەزای کۆیەن لە گەڕەکەکانی چوارچرا، فیدڕالی، کەکۆن، بایزاغا، راپەڕین، ئازادی، دڵدار.

 

هەر ئەمڕۆ پێنج حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەڵەبجەى شەهید ڕاگەیەنرا، لەئێستادا ژمارەى توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێم بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و گەیشتووە هەزار و 645 کەس، لەو ژمارەیەش 546 کەس چاکبوونەتەوە. 

 

هەروەها بەیانی ئەمڕۆ کەسێک لە سلێمانی بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانی لەدەستدا کە دەبێتە 25مین حاڵەت لە سلێمانی و هەروەها 29یەمین لەسەر ئاستی هەرێم.