گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’هێشتا هیچ ئومێدێک نییە’’

گەورە ڕاوێژکاری ترەمپ بۆ نەخۆشییە پەتاییەکان: خوایە کەى ئەو کارەساتە کۆتایی دێت؟

2020.06.10 - 11:38
گەورە ڕاوێژکاری ترەمپ بۆ نەخۆشییە پەتاییەکان: خوایە کەى ئەو کارەساتە کۆتایی دێت؟

ناس کورد-

بەڕێوەبەری پەیمانگای بەرەنگاری نەخۆشییە گوازراوەكانی ئەمریكا ڕایدەگەینێت، ڤایرۆسی كۆرۆنا خراپترن مۆتەكەیە كە لەژیانیدا بینویەتی و دەشڵێت، تا ئێستا هیچ ئومێدێك نییە بۆ زاڵبوون بەسەریدا.

 

لێدوانەكەی بەڕێوەبەری پەیمانگای نیشتیمانی بۆ نەخۆشییە هەستیار و گوازراوەكان هاوكاتە لەگەڵ بەردەوامی كردنەوەی دەروازەكان بەخاوی لە ئەمریكا و هەروەها بەردەوامی خۆپیشاندانەكانی ئەو وڵاتە بەهۆی كوشتنی پیاوێكی ڕەشپێستەوە.

 

ئەنتۆنیۆ فاوچی دەڵێت، "لەماوەی چوار مانگدا كە كۆرۆنا سەریهەڵداوە جیهانی تێكشكاندووە و هێشتا كۆتایی نەهاتووە و بەردەوامە."

 

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، هەروەها حاڵەتی دڵنیانەبوون لەسەر ڤایرۆسەكەش هەیە كە چۆن تەشەنەی سەندووە و كاریگەری لەسەر جەستە دادەنێت.

 

جەختیشی لەوە كردەوە، كۆڤید 19 زیاتر ئاڵۆزی بۆ كۆئەندامی بەرگری لاشەی مرۆڤ دروست دەكات لە ڤایرۆسەكانی تر و لەژیانی پیشەیشدا توێژینەوەی لەسەر كردووە لەسەر ئاستە جیاجیاكانی مەترسیی لە بڵاوبونەوەی پەتاكاندا.

 

فاوچی دەشپرسێت، "ئەی خودایە كەی ئەو كارەساتە كۆتایی دێت..؟ تا ئێستا لەسەرەتای تێگەیشتندان لەوەی كە ڕوویداوە." 

 

لەبارەی ڕۆڵی ڤاكسینەوە، فاوچی ئاماژەى بەوەکردووە  کە "تەنها ڕێگا بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ڤایرۆسەكە ڤاكسینە و بۆ تەواوی جیهانیش پێویستیان بە ملیاران دۆلار هەیە.

 

بەڕێوەبەری پەیمانگا پەیوەندیدارەكەی ئەمریكا دەشڵێت، ناتوانرێت نرخ بسەپێنرێت، گەر كۆمپانیاكان ڕوبەڕووی ئەوە كرانەوە ئەوا بەئاسانی دەكشێنەوە.

 

دەشڵێت، نرخ ناسەپێنرێت گەر نرخەكە دانرا و ڕێكخرا ئەوا كۆمپانیاكان نرخەكانیان دەكشێننەوە.