گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توێژینەوەیەک: پۆشینی دەمامک ڕێگری لە شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا دەگرێت

2020.06.10 - 11:09
توێژینەوەیەک: پۆشینی دەمامک ڕێگری لە شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا دەگرێت

ناس کورد-

توێژینەوەیەکی نوێی بەریتانی دەڵێت، بەکارهێنان و پۆشینی دەمامک لە ئاستێکی فراوان لەناو خەڵکدا مەترسی توشبوون بە کۆرۆنا کەم دەکاتەوە بەشێوەیەک هاوکار دەبێت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی پەتاکە و ڕێگری دەکات دروستبوونی شەپۆلی دووەمی پەتاکە کە لەوانەیە لە ئەگەری سوککردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی سەرهەڵبداتەوە.

 

توێژینەوەکە ئەمڕۆ چوارشەممە لەلایەن زانایانی هەردوو زانکۆی کامبریدج و گرینجی بەریتانی بڵاوکراوەتەوە دەڵێت، "تەنها ڕێکارەکانی داخستن و قەدەغەی هاتوچۆ ناتوانێت ڕێگر بێت لە سەرهەڵدانی شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا کە بە سەختی مرۆڤ توشی هەناسە توندی دەکات."

 

"بەڵام بەکارهێنانی دەمامک تەنانەت ئەوانەشی کە دەستکردی ماڵەوەن بە ڕێژەیەکی زۆر ڕێگری دەکەن لە توشبوونی خەڵکی بە پەتاکە بە تایبەت لە شوێنە گشتییەکان."

 

ڕیچارد ستوت کە سەرپەرشتی توێژینەوەکەى زانکۆی کامبریدجی کردووە دەڵێت، "لێکدانەوە و شیکردنەوەکان بە پێویستی دەزانن کە بەزوویی و بە شێوەیەکی فراوان دەمامک ببەسترێت."

 

دەشڵێت، "دەرئەنجامەکان ئەوە نیشان دەدەن کە بەکارهێنانی دەمامک بەشێوەیەکی بەرفراوان لەگەڵ دورکەوتنەوەى کۆمەڵایەتی و هەندێک ڕێکاری تر گرنگن بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پەتاکە، بەو شێوەیە دەتوانرێت جموجوڵی ئابوریش دەستپێبکاتەوە تا ئەو کاتەى ڤاکسینێک دەدۆزرێتەوە بۆی."