گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژمارەیەک توشبووی نوێی کۆرۆنا لە هەڵەبجە تۆمار کران

2020.06.10 - 09:35
ژمارەیەک توشبووی نوێی کۆرۆنا لە هەڵەبجە تۆمار کران

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەڵەبجە دەستنیشانکران.

 

 

وەزارەتەکە ئەمڕۆ چوارشەممە، 10ی حوزەیرانی 2020، ڕایگەیاند،  دوو لە توشبووەکان پیاون، دووان ئافرەت و یەکێکیش منداڵە.


"سێ تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و دوو تووشبوو نیشانەی نەخۆشیان هەیە."


سێ تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی کیمیاباران، یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی کانی عاشقان، یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی مەرزەبۆتۆ.

 

بەو پێیە، ژمارەى گشتیی توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێم گەیشتووەتە هەزار و 611 حاڵەت، لەو ژمارەیە 28 کەسیان بەهۆی نەخۆشییەکەوە مردوون و 542 توشبوویان نەخۆشییەکەیان پەڕاندووە و چاکبوونەتەوە.