گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرپرسێکی ئەمریکی ئەو شەش خاڵە ’’گرنگەى’’ ئاشکرا کرد کە ئەمڕۆ لەگەڵ عێراق دانوستانی لەسەر دەکەن

2020.06.10 - 09:19
بەرپرسێکی ئەمریکی ئەو شەش خاڵە ’’گرنگەى’’ ئاشکرا کرد کە ئەمڕۆ لەگەڵ عێراق دانوستانی لەسەر دەکەن

ناس کورد-

بڕیارە بەمزوانە گفتوگۆی ستراتیژی نێوان واشنتن و بەغدا لەڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەڕێوەبچێت و بڕیارە چەند تەوەرێک لەنێوان هەردوولا تاوتوێ بکرێت کە گرنگترینیان مانەوەی هێزەكانی ئەمریکایە لە عێراق.

 

دەیڤید هیڵ، یاریدەدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری سیاسی كە سەرۆكایەتی شاندی ئەمریكا دەکات لە دانوستانەکاندا بۆ ئاشكرا كردووە، لایەنی ئەمریكی جەخت لەسەر شەش خاڵی سیاسی و سەربازی و ئابوری گرنگ دەكاتەوە كە ئەمانەی لای خوارەوەن.

 

- عێراق چەند ڕێوشوێنێك بگرێتەبەر بۆ پاراستنی دیبلۆماتکار و سەربازانی ئەمریكا و هێزەكانی سەر بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بەشێوەیەكی گشتی لەسەر خاكی عێراق.

 

- ڕاگرتنی پشتبەستن بە ئێران بۆ بازرگانیكردن بە وزەی كارەبا و پەلەكردن لە دۆزینەوەی جێگرەوەیەكی تر.

 

- دانانی سنورێك بۆ ڕۆڵی ئێران لە تێكدانی ئارامی لە عێراق و ناوچەكە و چارەسەركردنی دەستوەردانی گروپە میلیشیاكانی لەلایەن ئێرانەوە، هەروەها سنورێك بۆ دەستوەردانی ئەو وڵاتە لە كاروباری ناوخۆی عێراقدا.

 

- كرانەوەی عێراق بەڕووی دراوسێ عەرەبەکانیدا و هاندانی پلانەكانی حكومەت لەو بارەیەوە كە بەمدوایانە گرتویەتیەبەر.

 

- چۆنیەتی هاریكاری عێراق لە بەرەنگاریكردنی پەتای كۆرۆنا و دانانی پلانێك بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی ئابووری كە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە دروستبووە و عێراقیش بەڕادەیەكی زۆر پشتی بەداهاتی نەوت بەستووە.

 

- یەكلاكردنەوەی چارەنووسی هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لە عێراقدا و ڕێگری لە سەرهەڵدانەوەی جارێكی تری چەكدارانی داعش.