گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەیان توشبووی تری کۆرۆنا تۆمار کران.. ئەمجارە لە هەولێر

2020.06.09 - 23:44
دەیان توشبووی تری کۆرۆنا تۆمار کران.. ئەمجارە لە هەولێر

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، 34 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانکران.

 

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، 21 لە توشبووان پیاون، لەگەڵ نۆ ئافرەت و چوار منداڵ، 21 کەسیان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و 13 توشبوویان نیشانەیان هەیە.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، 22 تووشبوو دانیشتووی شاری هەولێرن لە گەڕەکەکانی (٥ی حەسارۆك، نەسیج، نەورۆز، گوڵان، هەڤاڵان، ماردین، بەهاری نوێ، کارێزان، بەختیاری، ئازادی، پارکی منارە، فەرمانبەران، ئیمپایەر، ناحیەی دارەتوو).

 

هەروەها 11 تووشبوویان دانیشتووێ قەزای چۆمانن و یەك تووشبووش دانیشتووی ناحیەی هەریر.

 

بەو پێیە، ژمارەى گشتیی توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە هەزار و 606 کەس، لەو ژمارەیە 28 کەسیان مردوون و 542 کەسیشیان نەخۆشییەکەیان پەڕاندووە و نەخۆشخانەکانیان بەجێهێشتووە.