گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

100 توشبووی نوێی کۆرۆنا لە سلێمانی و دەوروبەری تۆمار کران

2020.06.09 - 21:16
100 توشبووی نوێی کۆرۆنا لە سلێمانی و دەوروبەری تۆمار کران

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستی هەرێم دەڵێت، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، 100  تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران. 

 

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت،  توشبووەکان 47 پیاو و 29 ئافرەت و بیست و یەك منداڵ و دوو کوڕ و کچێکی گەنجن،  53 کەسیان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و 74 تووشبووش نیشانەی نەخۆشیان هەیە.

دوو تووشبوو دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ.
چوار تووشبوو دانێشتووی ناحیەی بازیان.
حەفت تووشبوو دانیشتووی قەزای پێنجوێن.
هەشتاو و حەفت تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانی.

بەو پێیە، ژمارەى گشتیی توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە هەزار و 570 کەس، لەو ژمارەیە 28 کەسیان مردوون و 542 کەسیشیان نەخۆشییەکەیان پەڕاندووە و نەخۆشخانەکانیان بەجێهێشتووە.