گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەندامێكى ليژنەى ئابورى پەرلەمان: قەرزى دەرەكى پیلانە بۆ مايەپوچكردنى عێراق

2020.06.09 - 20:45
ئەندامێكى ليژنەى ئابورى پەرلەمان: قەرزى دەرەكى پیلانە بۆ مايەپوچكردنى عێراق

ناس کورد-

عەلى سەعدون لامى، ئەندامى ليژنەى ئابورى و وەبەرهێنانى پەرلەمانى عێراق پێى وايە، پەنابردنى عێراق بۆ قەرزى دەرەكى بۆ پڕكردنەوەى كوردتهێنانى بودجە پیلانگێڕيیەكە بۆ مايەپوچكردنى عێراق و لەناوبردنى ئابوريەكەى.

 

لامى لە لێدوانێكى ڕۆژنامەوانيدا باسى لەوەكردووە، پەنابردن بۆ قەرزى دەرەوە لە بانكى نێودەوڵەتى بۆ پڕكردنەوە كورتهێنانى بودجە پیلانگێڕى هەندێك دەوڵەتە.

 

ئاماژەى بەوەشداوە، ئامانجى ئەو پیلانگێڕيیە مايەپوچكردنى عێراق و لەناوبردنى ئابوريەكەيەتى، چەندين كەس هەن كە تێوەگلاون لەوەى كە عێراق ببەستنەوە و نغرۆى بكەن لە قەرزدا.

 

ئەندامەكەى ليژنەى ئابورى و وەبەرهێنانى پەرلەمانى عێراق دەشڵێت، لەسەر حكومەت پێويستە كار لەسەر كۆكردنەوەى داهاتى تر بكات وەك خاڵە سنوريەكان و گومرگ و پەيوەنديەكان و كەمكردنەوەى هەندێك لە گەشتەكان كە پێويست نييە، ئەو كاتە دەتوانێت بەو داهاتە كورتهێنان پڕ بكاتەوە، پێش ئەوەى پەنا بۆ قەرز كردن ببات.

 

پێشتريش چەندين بەرپرس و پەرلەمانتار و كەسايەتى ئابورى هۆشداريان داوە لە قەرزى دەرکی و پێيانوايە بەستنەوەى عێراق بە بانكى نێودەوڵەتى و سندوقى نەختينەى نێودەوڵەتيیەوە تا ماوە لە ژێر قەرزدا دەناڵێنێت، چونكە ئەو زيادەيەى دەچێتە سەرى زۆرە.

 

بەهۆى دابەزينى نرخى نەوتەوە عێراق ڕوبەڕوى قەيرانێكى ئابورى سەخت بوەتەوە و بە پارەى نەوت كە زياتر لە 96% ى بودجەكەى پێكدەهێنێت تەنها دەتوانێت 20% ى موچە و بودجەى كارپێكردنى پێ دابين بكات.

 

دابەزينى بەرچاوى نرخى نەوت بەهۆى كەمبونەوەى خواستەوە دروستبوە لەسەرى كە بەهۆى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆناوە كە زۆرينەى وڵاتانى جيهان كەرەنتينە و داخستنيان ڕاگەياند و زۆرينەى كۆمپانيا زەبەلاحەكانى جيهان لەكاركردن وەستان، ئەوەش سەرەڕاى كەبونەوەى بەكارهێنانى سوتەمەنى بەتايبەت لەلايەن هۆكارەكانى هاتوچۆوە لە جيهاندا.