گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنەکان مەترسیدارن بڕوانە

وێنەی گۆڕستانی مردوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنیوە

2020.06.09 - 18:05
وێنەی گۆڕستانی مردوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنیوە

ناس کورد-

لەگەڵ هەڵکشانی ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراقدا بە تایبەتی لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق، گرفتێکی چاوەڕوانکراوە هاتە ئاراوە کە ئەویش ڕێگریکردن خەڵک بوو لە ناشتنی قوربانییەکانی ئەو پەتا کوشندەیە لە گۆڕستانە ئاساییەکان، چونکە خەڵکەکە لە ڤایرۆسەکە دەترسن.

 

بۆیە لەسەر داوای  حکومەتی عێراقی، عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان لە نەجەف گۆڕستانێکی نیمچە دابڕاوی لە گۆڕستانی (وادی سەلام) کە بە گەورەترین گۆڕستانی جیهان هەژماردەکرێت لەو  شارە تەرخانکرد بۆ قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

 

لە ئێستادا چەند تیمێکی خۆبەخش لەو گۆڕستانەدا سەرپەرشتی شتن، ناشتن و ئەنجامدانی ڕێوەڕسمە ئایینەکانی ناشتنی مردووانی ڤایرۆسەکە دەکەن.

 

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە لە میدیا عێراقییەکاندا بڵاوبووەتەوە، گۆڕستانە نوێیکەی شاری نەجەف ڕۆژانە  پێشوازی لە گلدانەوە و ناشتنی هەموو قوربانییەکی ڤایرۆسەکە دەکات بەبێ ڕەچاوکردنی نەتەوە، ئاین و ئاینزا.

 

بەگوێرەی ئەو وێنانەی کە تازە لە میدیا عێراقییەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتووە گۆڕی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو گۆڕستانەدا بە سەدان گوڕ مەزەندە دەکرێت و بە شێوەیەکی دوور لە یەکیشەوە هەڵکەندراوە و لە ڕووی ئەندازەشەوە بە ڕێکوپێکی باش ڕێز کروان.

 

لە وێنەیەکی دیکەی ئەو گۆڕستانەدا، دەرکەوتووە چەندین (شۆڤڵ و حەفارە) لە پانتایی گۆڕستانەکەدا سەرقاڵی کارکردن و هەڵکەندنی گۆڕن لەخاکێکی لماوی بیابانییدا.