ناس کورد-
قایمقامی سلێمانی ڕایگەیاند، دۆخه‌كه واده‌خوازێت ئاستی خۆپارێزی و تاكپارێزی به‌رز بکەنەوە، بۆیە دەبێت هاوڵاتیان لەکاتی سەردانی شوێنە گشتییەکان دەستکێش و دەمامک بەکاربهێنن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ سێشەممە، 9ی حوزەیرانی 2020، ئاوات محه‌مه‌د، قایمقامی سلێمانی و لیژنه هاوبه‌شه‌كان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری كۆمپانیاكانی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری له سیتییه‌كان و یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبون، مه‌له‌وانگه و هۆڵه‌كانی وه‌رزش، كافتریا و چێشتخانه، میوانخانه، ئوتێل و مۆتێل، سهتاشخانه و ئارایشتگاكان، نانه‌وا و فڕنی سه‌مونخانه‌كان، به‌نزینخانه و پیشه جیاوازه‌كان كۆبوه‌وه.
ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی رایگه‌یاند، "به‌هۆی زۆربونی ژماره‌ی توشبون و خێرا بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه، دۆخه‌كه واده‌خوازێت ئاستی خۆپارێزی و تاكپارێزی به‌رز ببێته‌وە و له هه‌موو شوێنێك خۆمان بپارێزین، باشترین رێگه‌ش بۆ خۆپاراستن جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و به‌كارهێنانی ده‌ستكێش و ده‌مامك و دروست نه‌كردنی قه‌ره‌باڵغییه."
ئاماژەى بەوەشکرد، "پێوسته خاوه‌نی شوێنه‌كان ده‌رمانی پاكژكه‌ره‌وه و ده‌ستكێش و ده‌مامك به‌كاربهێنن له‌گه‌ڵ دانانی شریتی قه‌ده‌غه‌كردنی چونه ژوره‌وه‌ی كڕیاران بۆ شوێنه‌كانیان و رێگریكردن له دروستكردنی قه‌ره‌باڵغی بكه‌ن، هه‌ر هاوڵاتییه‌كیش ده‌ستكێش و ده‌مامكی نه‌به‌ستبو نه‌هێڵن بچێته شوێنه‌كه‌یان."
ڕاشیگه‌یاند، "ئه‌ركه سه‌ره‌كیه‌كه كه‌له ئه‌ستۆی هه‌مومانه بۆ تێپه‌ڕاندنی دۆخه‌كه و سه‌ركه‌وتنه به‌سه‌ر نه‌خۆشیه‌كه‌دا، بۆئه‌و مه‌به‌سته و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، باشترین خۆپارێزی جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و خۆپارێزییه له فه‌رمانگه‌كان و بازار و شوێنه‌كان."