گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حەوت بڕیار و ڕێنمایی نوێ

ئەوقافی سلێمانی نوێژکردنی لە هەندێک مزگەوت قەدەغەکرد.. ’’نوێژی هەینی لە دەرەوەی مزگەوت بکرێت’’

2020.06.09 - 16:50
App store icon Play store icon Play store icon
ئەوقافی سلێمانی نوێژکردنی لە هەندێک مزگەوت قەدەغەکرد.. ’’نوێژی هەینی لە دەرەوەی مزگەوت بکرێت’’

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سلێمانی ژمارەیەک بڕیار و ڕێنمایی نوێی دەرکرد و بەگوێرەی بڕیارەکان، مزگەوتەکانی ناو بازاڕ نوێژی تێدا ئەنجام نادرێت و وتاری هەینیش لەلایەن ئەوقافەوە دیاریدەکرێت و نابێت لە 10 خولەک زیاتر بێت، ئاماژە بەوەشکراوە، بەهیچ جۆرێک تەوقە لە مزگەوتدا نەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

ئەمڕۆ سێشەممە 9ی حوزەیرانی 2020، بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سلێمانی لە کۆبوونەوەیەکدا چەند بڕیار و ڕێنماییەکی نوێی تایبەت بە مزگەوتەکان دەرکرد لە پرسی ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

 

بڕیارەکانی ئەوقافی سلێمانی:

 

١. مزگەوتەکانی ناو بازاڕ تەنیا تەوالێتەکانی کراوەدەبن و نوێژی تێدا ئەنجامنادرێت.

 

٢. ژنان نەیەن بۆ مزگەوت بۆ نوێژەکانی هەینی و جێگا و شوێنی نوێژەکانیان بەکاربهێنن تا کەمترین بەرکەوتە هەبێت لە مزگەوتەکاندا.

 

٣. هەوڵبدرێت وتاری هەینی لە دەرەوەی مزگەتەکان بدرێت، وەک ساحە و باخچە و شەقامی دەرەوەی مزگەوت، بە شێوازێک نارەحەتی بۆ خەڵکی دروستنەکات.

 

٤. وتاری هەینی ئەو بابەتە دەبێت کە بۆ مامۆستایان دەنێردرێت و نابێت لە ١٠ خولەک زیاتر بێت.

 

٥. تا بکرێت موسوڵمانان لە کاتی هاتنیان بۆ مزگەوت دەمامک و بەرماڵی تایبەتی خۆیان بەکاربێنن.

٦. هەوڵ بدرێت مەوادی پاککەرەوە (التعقیم) لە مزگەوتەکان دابنرێت لە رێی خێرخوازانەوە.

٧. بەهیچ جۆرێک تەوقەکردن لە مزگەوتەکاندا نەکرێت، چونکە هۆکارێکی سەرەکییە بۆ گواستنەوەی نەخۆشییەکە