گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

واشنتن 100 ملیۆن دۆلار بۆ عێراق خەرجدەکات

2019.04.14 - 23:08
واشنتن 100 ملیۆن دۆلار بۆ عێراق  خەرجدەکات

ناس كورد-

.

 لە میانەی سەردانێكدا بۆ شاری فەلوجە لە پارێزگای ئەنبار 'جۆی هود' كاربەڕێكەری باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغداد، ئاماژەی بە كاركردنی حكومەتی ئەمریكا و كۆنگرێسی ئەمریكی کرد، بۆ دابینكردنی 100 ملیۆن دۆلاری دیكە بە ئامانجی هاوكاریكردنی حكومەتی عێراق بۆ جێگیركردنی ئارامی لەو ناوچانەی لە دەستی داعش ڕزگار كراون، ئەوەش بە گوێرەی بەیاننامەیەکی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغداد.

.

لە بەیاننامەکەی باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغداد، كە وێنەیەكی دەست ناس كورد كەوتوە، ئاماژە بەوەکراوە، ئاژانسی ئەمریكی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی، لە پلانیدایە نزیكەی 100 ملیۆن دۆلار لە ڕێی بەرنامەی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ گەشەپێدانی مرۆیی بۆ عێراق خەرجبکات، بۆ بوژاندنەوەی کەرتەكانی كارەبا، ئاو، تەندروستی، نیشتەجێبوون و خوێندن لەو ناوچانەی لە دەستی داعش ڕزگار كراون.

..

بەگوێرەی بەیاننامەكەی باڵوێزخانەی ئەمریكا لە عێراق، ئەمریكا لە 2015وە تا ئێستا 358 ملیۆن دۆلاری بەخشیوە بە عێراق بۆ هێنانەدی ئارامی.

.

تیمەكانی پارەداركردن بۆ چەسپاندنی ئارامی، بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ لەناو بردنی داعش و بەهاوكاری حكومەتی عێراق كار دەكەن، مەبەست لە بەخشینی ئەو پارەیەش بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانە بۆ زێدی خۆیان.

.

.