گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە کوشتنى قاسم سولەیمانى تێوەگلاوە 

ئێران؛ فەرمانى لەسێدارەدان بۆ ’سیخوڕ’ێک دەرکرا 

2020.06.09 - 13:44
ئێران؛ فەرمانى لەسێدارەدان بۆ ’سیخوڕ’ێک دەرکرا 

ناس کورد-

 بەتۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ هەردوو دەزگای هەواڵگری ئەمریکا و ئیسرائیل و  وهاوکاریکردنی ئەو دوو دەزگایە لە کوشتنی قاسم سلێمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، دادگایەکی ئێرانی فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ هاووڵاتییەکی ئەو وڵاتە دەرکرد.

 

غولام حسێن ئیسماعیل، وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری ئێران، لەکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند : "بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ دەزگای هەواڵگری ئەمریکا ( سی.ئای.ئەی) و موسادی ئیسرائیلی و تێوەگلان لە کوشتنی قاسم سلێمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، ئەمڕۆ( سێشەمە) دادگایەکی ئێران فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ مەحمود موسوی مەجد دەرکرد".

 

وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری ئێران، ئاماژەی بەوەکردووە، "ئەو هاووڵاتییە ئێرانییە دەستی هەبووە لەئاشکراکردنی شوێنی قاسم سلێمانی و زانیارییەکانی دەربارەی جوڵەکانی ئەو فەرماندەیەی داوە بەو دوو دزەگا هەواڵگرییە".

 

  قاسم سلێمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، لە3 ی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا لە هێرشێکی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکا لەگەڵ ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی شاری بەغدا کرانە ئامانج و کوژران.