گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەرمانەکە چییە و ئەگەرى سەرکەوتنى هەیە؟

توێژەرێکى عێراقى دەرمانێک دژى کۆرۆنا دەدۆزێتەوە

2020.06.09 - 13:00
توێژەرێکى عێراقى  دەرمانێک دژى کۆرۆنا دەدۆزێتەوە

ناس کورد-

توێژەرێکى عێراقى توانى دوو دەرمانى دژە ڤایرۆسى کۆرۆنا ئامادە بکات، کە لە پێکهاتەى گیاى سروشتى دروستکراوە، وەکو پڕۆژەیەکى ئەزمونى بۆ رزگارکردنى ژیانى توشبووان لە مردن.

 

ئاژانسى فەرمى عێراق لەزارى عەلى حمود سەعدى پڕۆفیسۆرى توێژەر لە کۆلێژى زانستى زانکۆى بابلەوە گواستییەوە کە توانیویەتى دوو دەرمان ئامادە بکات لە تاقیگەکانى کۆلێژەکە، کە لە پێکهاتەى گیاى سروشتى پزیشکى دروستکراوە، کە یەکێکیان وشکە و لە شێوەى پاودەردایە و لە پێنج پێکهاتە دروستکراوە.

 

وتیشى دەرمانى دووەم لە سێ رووەکى پزیشکى دروستکراوە و شێوەکەى شلە، هەردوو پێکهاتەکە توانایان هەیە رێگرى لە ڤایرۆسەکە بکەن تا نەتوانن لەناو خانەکانیاندا بمێننەوە.

 

سەعدى ئاماژەى بەوەشکردووە، پێیوایە ئەو دوو پێکهاتە دەرمانییە کارى فراوان بکەن دژى ڤایرۆس، کە هێرشدەکەنە سەر سیستەمى هەناسەدان و ڕێژەى سەرکەوتن و چاکبوونەوەى نەخۆش بەهۆیانەوە زیاترە لە 80 %.

 

ئەوەشى خستووەتەڕوو، دەتوانن رۆژانە دەرمانى پێویست بۆ نزیکەى 100 کەس ئامادە بکەن.

 

لاى خۆیەوە، عادل موسەوى سەرۆکى زانکۆى بابل ڕایگەیاند، زانکۆکەیان هەوڵیداوە هەماهەنگى بکات لەگەڵ تەندروستى بابل بۆ تاقیکردنەوەى دەرمانەکە، دواى پێکهێنانى لیژنەیەکى هاوبەش بۆ بەدواداچونى ئەو پرسە، بەڵام هێشتا وەڵامیان پێنەگەیشتووە.