گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆکى فراکسیۆنەکان کۆدەبنەوە

پشکنینى کۆرۆنا بۆ پەرلەمانتارانى کوردستان دەکرێت

2020.06.09 - 12:02
App store icon Play store icon Play store icon
پشکنینى کۆرۆنا بۆ پەرلەمانتارانى کوردستان دەکرێت

ناس کورد-

ئەمڕۆ سەرۆکى فراکسیۆنەکانى پەرلەمانى کوردستان کۆدەبنەوە بەمەبەستى تاوتوێکردنى دەستپێکردنەوەى دانیشتنەکان، هاوکات پەرلەمانتاران پشکنینى ڤایرۆسى کۆرۆنایان بۆ دەکرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

دابان محەمەد، ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنى گۆڕان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سەرۆکى فراکسیۆنەکان بۆ تاوتوێکردنى چەند پرسێک کۆدەبنەوە، لەناویاندا دەستپێکردنەوەى دانیشتنەکان.

 

پەرلەمانى کوردستان لەحەوتى مانگى ڕابردووەوە نەیتوانیوە کۆبێتەوە، بەهۆى ناکۆکى لایەنەکانەوە لەسەر ئاڕاستەى کارەکانى ئەو دامەزراوەیە، ئەوەش دواى هەڵگرتنى پارێزبەندى لەسەر پەرلەمانتار سۆران عومەر لەکۆبوونەوەیەکدا کە حەوت فراکسیۆن لەناویاندا یەکێتى و گۆڕان بایکۆتیان کرد.  

 

هاوکات لەگەڵ کۆبونەوەى سەرۆکى فراکسیۆنەکان، تیمێکى تەندروستى رەوانەى پەرلەمان کراوە بۆ ئەوەى پەرلەمانتاران پشکنینى کۆرۆنایان بۆ بکرێت، دواى ئەوەى کارمەندێکى پەرلەمان توشى ڤایرۆسەکە بوو.

 

دابان محەمەد وتى "تیمە تەندروستییەکە پشکنین بۆ سەرجەم ئەندامانى پەرلەمانى کوردستان دەکەن".

 

ئەوە لەکاتێکدایە، دوێنێ (دووشەممە) لیژنەى تەندروستى پەرلەمان داواى لەسەرۆکایەتیی پەرلەمان کرد بەر لەدەستپێکردنی ھەر دانشتنێکی پەرلەمان پشکنین بۆ سەرجەم ئەندامانی پەرلەمان ئەنجام بکرێت بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ى کەھەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا نین.