گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هێشتا پەتاکە لەسەرەتادایە

توێژینەوەیەک:رێوشوێنەکانى داخستن ژیانى ملیۆنان کەسى رزگارکردووە

2020.06.09 - 11:00
توێژینەوەیەک:رێوشوێنەکانى داخستن ژیانى ملیۆنان کەسى رزگارکردووە

ناس کورد-

توێژینەوەیەک ئاشکرای کرد کە رێوشوێنەکانى داخستن ژیانى زیاتر لە سێ ملیۆن کەسى لە ئەوروپا رزگارکردووە لە تووشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا.

 

توێژینەوەکە کە لەلایەن تیمێکى لێکۆڵەر لە زانکۆى "ئیمبريال كوليدج لەندن" بڵاوکراوەتەوە ئاماژەى بەوەکردووە، ئەگەر رێوشوێنەکانى داخستن نەبوایە، ئامارى مردن بە کۆرۆنا زۆر زیاتر دەبوو.

 

لەگەڵ ئەوەشدا باسیان لەوەکردووە هەرچەندە رێژەیەکى کەمى هاووڵاتیان توشى پەتاکە بوون، بەڵام هێشتا پەتاکە لەسەرەتادایە.

 

بەپێی توێژینەوەیەکى دیکە، رێوشوێنەکانى داخستن لەسەرتاسەرى جیهان، ژیانى ژمارەیەک کەسى لەماوەیەکى کورتدا رزگارکردووە بەشێوەیەک کە پێشتر بوونى نەبووە.

 

توێژینەوەکە هەڵسەنگاندنى بۆ رێوشوێنەکانى 11 وڵاتى ئەوروپى کردووە، کە بریتین لە نەمسا و بەلجيكا دانیمارک و فەڕەنسا و ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و نەرویج و ئیسپانیا و سوید و سویسرا و بەریتانیا لەسەرەتاى ئادار تا مانگى ئایار، تا گەیشتووە بەو ئەنجامە.

 

بەپێی توێژینەوەکە لەو ماوەیەدا 130 هەزار کەس بەهۆى کۆرۆناوە مردوون لەو وڵاتانە.

 

بەوتەى توێژەرەوان، نزیکەى 3.3 کەس ئەگەر هەبوو گیان لەدەستبدەن لەو ماوەیەدا، ئەگەر رێوشوێنەکانى وەکو داخستنى دامەزراوە و داواکردن لە خەڵک بۆ مانەوەیان لە ماڵەکانیان نەگیرایەتە بەر.

 

ئاماژەیان بەوەشکردووە، هێشتا پەتاکە لەسەرەتادایە، ئەوەش ماناى ئەوەیە لەگەڵ دەستکردن بە هەڵگرتنى رێوشوێنەکانى داخستن، ئەگەر هەیە جارێکى تر ڤایرۆسەکە بڵاوبێتەوە.