گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قەرەباڵغییەکى زۆر و بەرکەوتنى تەواوەتى

بازاڕ و شەقامەکانى ووهان بۆ سەردەمى بەر لە کۆرۆنا گەڕایەوە

2020.06.09 - 10:17
App store icon Play store icon Play store icon
بازاڕ و شەقامەکانى ووهان بۆ سەردەمى بەر لە کۆرۆنا گەڕایەوە

ناس کورد-

ژیان لە بازاڕە میللییەکان و شەقامەکانى شارى ووهانى وڵاتى چین کە سەرچاوەى دەرکەوتنى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوو و بەهۆیەوە سەدان هەزار کەس لەسەرتاسەرى جیهان گیانیانلەدەستدا، گەڕایەوە بۆ سەردەمى بەر لە دەرکەوتنى ڤایرۆسەکە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەى ئەو وێنانەى کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە شەقامەکانى ووهان جمەیان دێت بە فڕۆشیار و کڕیار و هاتوچۆکاران و تاڕادەیەکى زۆر پەیڕەوى هیچ رێنماییەکى تەندروستى ناکرێت و خەڵک بەریەک دەکەون.

 

شارى ووهان کە دەکەوێتە ناوەندى وڵاتى چین یەکەم شوێنى دەرکەوتنى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوو و بەهۆى ئەوەى گومان هەبوو کە ڤایرۆسەکە لەڕێگەى ئاژەڵە کێوییەکان و خواردنیان گواسترابێتەوە ماوەیەکى زۆر بازاڕى فڕۆشتنى ئەو ئاژەڵانە داخران و مامەڵەکردن و خواردنیان قەدەغە کران.

 

هاوکات زۆرێک لە زانایان لەو بڕوایەدان کەڤایرۆسەکە کە ملیۆنەها کەسى لەسەرتاسەرى جیهان توش کرد و سەدان هەزار بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا لە شەمشەمەکوێرەوە بۆ مرۆڤ گواستراوەتەوە و سەرچاوەى دەرکەوتنى ڤایرۆسەکەش بازاڕەکانى شارى ووهان بووە.