گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى گواستنەوەى عێراق: کار بۆ کەمکردنەوەى نرخى تکتى گەشتکردن بە فڕۆکە دەکەین

2020.06.09 - 09:46
وەزارەتى گواستنەوەى عێراق: کار بۆ کەمکردنەوەى نرخى تکتى گەشتکردن بە فڕۆکە دەکەین

ناس کورد-

وەزیرى گواستنەوەى عێراق رایگەیاند، لە وەزارەتەکەدا چەند چاکسازییەک ئەنجام دەدرێت، یەکێک لە چاکسازییەکان بریتى دەبێت لە کەمکردنەوەى نرخى تکتى گەشتکردن بە فڕۆکە.

ناسڕ شبلى، وەزیرى گواستنەوەى عێراق لەمیانەى لێدوانێکى بۆ میدیاکان ئاماژەى بەوە کرد "بەشێک لەو چاکسازییانەى کە لە وەزارەت ئەنجام دەدرێت بریتییە لە ئاڵوگۆڕى ئیدارى لەنێوان بەش و کەرتەکانى کۆمپانیاى هێڵى ئاسمانى عێراق و چاوخشاندنەوە بە نرخى تکتى  گەشتکردن بە فڕۆکە".

 

شبلى رونیکردەوە "کارگێڕى کۆمپانیاکەى راسپاردووە کە پێداچوونەوە بە نرخى تکتى گەشتکردن بە فڕۆکە بکەن بەتایبەت لەم قۆناغەدا کە وڵات گیرۆدەیە بەدەست ڤایرۆسى کۆرۆناوە".

 

ئاماژەى بەوەشدا نرخەکانى ئێستا لەگەڵ داهاتى زۆرێک لە هاووڵاتیان و خوێندکاران و نەخۆش و ئەوانەى لە کەرتى راگەیاندن کاردەکەن و فەرمانبەران یەک ناگرێتەوە بەوپێیەى کە داهاتیان دیاریکراوە و زۆر نییە.