گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

پڕفرۆشترین کتێبەکان کامانەبوون؟

لەڕێی پێشانگای کتێبی هەولێرەوە 50 کوڕ و کچ هاوسەرگیرییان کردووە

2019.04.14 - 22:35
App store icon Play store icon Play store icon
لەڕێی پێشانگای کتێبی هەولێرەوە 50 کوڕ و کچ  هاوسەرگیرییان کردووە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ناس کورد- ڕەنجدەر ڕزگار

.

لە چواردەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە شاری هەولێر 102 کتێبی "توندڕەویی ئیسلامی" قەدەغەکرابوون، هاوکات کتێبە فکرییەکانیش کەمترین فرۆشیان هەبوو، بەوتەی کەسێکی ئاگادار لە پێشانگاکەش، لە ڕێگەی کتێبەوە یەکترناسینێکی زۆر هەبووە و لەنێویاندا نزیکەی "50 کچ و کوڕ لە پێشانگاکەوە یەکتریان ناسیووە و هاوسەرگیرییان کردووە."

.

 چواردەهەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە ڕۆژانی 3 تا 13ی ئەم مانگە لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو کە تێیدا سەدان هەزار کەس سەردانیان کرد و دەیان هەزار کتێب فرۆشرا.

.

سمكۆ محه‌مه‌د نووسه‌ر و رۆشنبیر و ئاگادار له‌ پێشانگاکە بۆ ناس کورد باسی لەوە کرد، کە 400 دەزگای بڵاوکردنەوە بە نزیکەی ملیۆنێک ناونیشانی کتێبەوە بەشدارییان لە پێشانگاکە کرد.

.

هەرچەندە ئامارێکی ورد بەردەست نییە لەبارەی پڕفرۆشترین کتێبەکانی پێشانگاکە، بەڵام بە وتەی ئەو نووسەرە کە خۆی سەرجەم ڕۆژەکان لە پێشانگای کتێبەکە بووە، کتێبەکانی نووسەری عەرەب فراس سەواح لە بوارای ئەفسانەناسی فرۆشی زۆری هەبووە، هەروەها کتێبەکانی عەلی وەردی، عەلی بەدر، سەید قەمنی بەهەمان شێوە فرۆشی باشی هەبووە.

.

لەبارەی کتێبە کوردییەکانیشەوە، سمکۆ محەمەد باس لەوە دەکات کە کتێبەکانی ناوەندی ئەندێشە، جەمال عیرفان، ئارا و ئایدیا خواستی زۆریان لەسەر بووە، هەرچەندە دیارنییە هەریەک و چەندیان فرۆشتووە. هاوکات لەناو کتێبە کوردییەکاندا کەمترین کتێبی بواری فکری فرۆشراوە و خوێنەران زیاتر ڕوویان لە ڕۆمان کردووە.

.

هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو، ئەمساڵیش چەند کتێبێک ڕێگەیان پێ نەدرا لە پێشانگاکەدا بفرۆشرێن کە بریتیبوون لە 102 ناونیشانی جیاواز کە زۆرینەیان لەبارەی "بیری توندڕەوی ئیسلامییەوە بوون."

.

سمکۆ محەمەد ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە پێشانگاکە دەرفەتێکی باش بووە بۆ تێکەڵاوبوونی خەڵک و یەکترناسین لە ڕێی کتێبەوە، بەشێوەیەک خوێنەران لە نەتەوە و ئایین و شارە جیاوازەکانەوە لەوێ یەکیان ناسیووە، دەشڵێت: "له‌ هه‌مووی سه‌یرتر نامه‌گۆڕینه‌وه و یەکترناسینی نێوان کوڕ و کچ لەڕێی پێشانگاکەوە هەبووە،‌ بەشێوەیەک ئامارم لایه‌ نزیكه‌ی 50 كوڕ و كچ لەو ڕێگەیەوە هاوسەرگیرییان کردووە".

.

.