گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فڕۆکەیەکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە باکوری بەغدا تێکشکا

2020.06.08 - 23:39
فڕۆکەیەکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە باکوری بەغدا تێکشکا

ناس کورد-

سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی تایبەت بە هاوپەیمانان لەکاتی نیشتنەوەیدا لە بنکەی سەربازی تاجی لە باکوری بەغدا تێکشکا.

 

سەرچاوەکە بە ناس کوردی ڕاگەیاند، "فڕۆکەکە لە جۆری C130 بووە و سەر بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بووە."

 

وتیشی، "تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەى عێراقی چوونەتە شوێنی ئاگرەکە، فڕۆکەکە خۆی بە دیواری بنکەکەدا کێشاوە و کەوتووەتەخوارەوە."

 

بەڵام تائێستا هیچ ڕاگەیەنراوێک لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و تۆڕی ڕاگەیاندنی جەنگی سوپای عێراقیەوە لەبارەى وردەکاری ڕووداوەکە بڵاونەکراوەتەوە.