گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەیان توشبووی تری کۆرۆنا تۆمار کران.. ئەمجارە لە هەولێر

2020.06.08 - 23:12
دەیان توشبووی تری کۆرۆنا تۆمار کران.. ئەمجارە لە هەولێر

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، 34 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران.

 

ئەمڕۆ دووشەممە، 8ی حوزەیرانی 2020، وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، 26 لە توشبووان پیاون و پێنجیان ئافرەت، سیانیشیان منداڵن، 29 دانەیان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و پێنج تووشبووش نیشانەی نەخۆشیان ھەیە.

 

بیست تووشبوو دانیشتووی قەزای چۆمان.
سێ تووشبوو دانیشتووی قەزای کۆیە.
چوار تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی برایەتی لە شاری ھەولێر.
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی نازناز لە شاری ھەولێر.
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی کوێستان لە شاری ھەولێر.
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی صلاح الدین لە شاری ھەولێر.
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی بەختیاری لە شاری ھەولێر.
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی شۆڕش لە شاری ھەولێر.
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی چوارچرا لە شاری ھەولێر.
یەك تووشبوو دانیشتووی کۆمەڵگای کانی قرژاڵە لە شاری ھەولێر.

 

هەر ئەمڕۆ، 53 توشبووی تر، 51 لە سلێمانی و دووان لە هەڵەبجە، دەستنیشان کران، لەئێستادا ژمارەى توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێم بۆ هەزار و 423 حاڵەت هەڵکشاوە، لەو ژمارەیەش 28 کەسیانیان گیانیان لەدەستداوە، 542 توشبووش چاکبوونەتەوە و نەخۆشییەکەیان پەڕاندووە.