گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەواڵێکی مژدەبەخش لە زانکۆی ئۆکسفۆردەوە

ڤاکسینەکەى ’’ئۆکسفۆرد’’ پێشکەوتنێکی گەورەى بەدەستهێناوە بۆ چارەسەری کۆرۆنا

2020.06.08 - 22:00
ڤاکسینەکەى ’’ئۆکسفۆرد’’ پێشکەوتنێکی گەورەى بەدەستهێناوە بۆ چارەسەری کۆرۆنا

ناس کورد-

زانایانی زانکۆی ئۆکسفۆرد بەریتانی کە لەئێستادا هاوڕێ لەگەڵ دۆزینەوەی پێکوتەیەک بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا، نزیکبوونەتەوە لە سەرکەوتنێکی مەزن بۆ دۆزینەوەی دژە تەنێک بۆ پەتاکە کە دەتوانێت چارەسەری توشبووان بکات.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی "سکای نیوز"ی بەریتانی، زانایانی زانکۆی ئۆکسفۆرد هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ توشبووانی کۆرۆنا کە پڕۆژەیەکی جیاوازە لە ڤاکسینەکە، ئەوەش لەڕێگای بەکارهێنانی (تەنە دژەکان) بەتایبەتی بۆ چارەسەرکردنی کەسانی بەتەمەن و ئەوانەى بە توندی دوچاری نەخۆشییەکە بوونەتەوە" .

 

باسکال سۆریۆت، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای دەرمانی "ئەسترا زینیکا" کە لەئێستادا هاوکارە لەگەڵ زانایانی زانکۆی ئۆکسفۆرد بۆ دۆزینەوەی ڤاکسین دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو باریەوە بە ڕۆژنامەی "تەلگراف"ی بەریتانی ڕاگەیاندووە: "تێکەڵکردنی دوو تەنی دژ لە یەک دەرماندا زۆر گرنگە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشەکان".

 

سۆریۆت جەختی لەوەشکردوەتەوە، "هەرچەندە دۆزینەوەی چارەسەر بۆ پەتای کۆرۆنا گرنگە، بەڵام دۆزینەوەی پێکوتەیەک دژ بە  ڤایرۆسەکە زۆرلەوە گرنگترە".

 

دەشڵیت، "تێچووی دروستکردنی چارەسەر بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر زیاتر لە تێچووی دروستکردتی ڤاکسین بۆ نەخۆشییەکە".

 

لە ئێستادا کۆمپانیای "ئەسترا زینیکا" گرێبەستی لەگەڵ زانکۆی ئۆکسفۆرد واژۆ کردووە بۆ بەرهەمهێنانی ملیونەها دانە لەو ڤاکسینەی کە بڕیارە لە سەرەتای مانگی ئەیلولی داهاتوودا بەردەست بێت.

 

ئەمە لەکاتێکدایە کە پێشتر زانایانی ئۆکسفۆرد جەختیان لەوەکردوەتەوە کە ئەو ڤاکسینەی ئەوان سەرقاڵی دروستکردنین لە تاقیکردنەوە تەختییەکاندا ئەنجامی باشی بەدەستهێناوە.

 

بەگوێرەی زانیارییەکان لە سەرەتای مانگی تەموزی داهاتوودا ئەنجامی کۆتایی تاقیکردنەوە تەختییەکانی ڤاکسینەکەی ئۆکسفۆرد ڕادەگەیەنرێت،دەسەڵاتدارانی تەندروستی بەریتانیاش، ئەوەیان خستوەتەڕوو،کە لەگەڵ هاتنی مانگی ئەیلولی داهاتوودا دەتوانرێت نزیکەی 30 ملیۆن دانە لەو ڤاکسینە بێتە بەرهەم.